خورما و خواردنەكانی ئەمڕۆ

ئەو كەسانەی گیرۆدەی دەست ئازار و نەخۆشیەكانی گەدە و ریخۆڵەن، هۆكارەكەی تێكچوونی سیستمی خواردنیانە، چونكە ئەو جۆرە كەسانە زیاتر گرنگی دەدەن بە سێ ژەهرە سپیەكە (شەكر، خوێ، ئاردی سفر)، دواتر خوویان گرتووە بە خواردنی برنجەوە، بۆیە تەندروستییان تێكچووە.

دڵنیابن رۆژگارێ دێت نەوەكانمان بە سەرسوڕمان و ناڕەزایەتیەوە واقیان وڕ دەمێنێ لەوەی چۆن ئەمڕۆ ئێمە خواردنی لەم چەشنەمان خواردووە؟! چۆن پزیشكەكان رێگەیان داوە هێندە خوو بدەینە برنج خواردن و زۆرخۆری؟!

لە بەرامبەر ئەم جۆرە خۆراكانەدا، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) رێنماییمان دەكات گرنگی بدەین بە خورما، هەوڵ بدەین زیاتر خورما لە ماڵەكانماندا هەبێت، چونكە لە زۆر كێشەی تەندروستی دەرباز ئەبیت، برسێتی لە ماڵەكاندا ناهێڵێت، لەوانەیە خەڵكانێ وا بزانن مەبەست ئەوەیە هەركەس خورما نەخوات هەست بە برسێتی دەكات، نەخێر، بەڵكو مەبەست ئەوەیە هەركەس خورما بخوات لە روی ڤیتامین و وزەی پێویستی لەشەوە تێر دەبێت و برسێتی رووی تێناكات، خورما یەكێكە لە بەتامترین شیرینیەكان، حەڵواش كە یەكێكە لە شیرینیە بەتامەكان، دووبارە ئەویش لە خورما دروست ئەكرێت، جگە لەوەی تێچووی كڕینی خورما زۆر كەمترە لە تێچووی كڕینی شیرینیەكانی تر، خورما پرە لە كالیسیۆم و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و مەنگەنیز و جۆرەها ڤیتامین و ..هتد، پێویستیە سەرەكیەكانی لەش دابین دەكات، پێویستە هەر مرۆڤێ هیچ نەبێت لە رۆژێكدا خورمایەك بخوات.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە