گرنگی خورما لە بەربانگ كردنەوەدا

كەسی موسڵمان كاتێك رێنمایی كراوە بە خورما بەربانگ بكاتەوە، لەوانەیە ئەمانەی نەزانیبێت و تەنها لەبەر سوننەتەكە پەیڕەوی كردبێت، بەڵام ئەمانەو دەیان سوودی تری نەزانراوی دەست كەوتووە.

كاتێك كەسێك بەڕۆژوو دەبێت، خانەكانی لەش برسی دەبن و تێكدەشكێن، ماددە بەسەرچووەكانی ناو لەش دزە ئەكەنە ناو خوێنەوەو كەسەكە تووشی سەرئێشە دەكەن، ئەمانە وەك ژەهر وان بۆ لەش، هەر بەشێكی ئەم ژەهرە بە جۆرێ لە كۆڵت دەبێتەوە، هەندێكی بە هەناسە دانەوە، هەندێكی لە رێی پێستەوە، هەندێكی لە رێی میزەوە، هۆكارێكی گرنگ بۆ خێرا دەرباز بوونت لە دەست ئەو ژەهرانە خورما خواردنە، چونكە ئەوەی لە ریخۆڵە و خوێندایە، لە رێی خورماوە پاك دەكرێتەوە.

خورما بە كەمترین كات شی دەبێتەوەو دەگات بە مێشك، رۆژووەوان كاتێك بەربانگ دەكاتەوەو بە خورما رۆژووەكەی دەشكێنێت، هەست دەكات بۆریەكانی خوێنی پڕبوونەتەوەو هەست بە تێری دەكەن، دواتریش كە دەچێتە سەر سفرە ناتوانێت خواردنی زۆر بخوات، لە كاتێكدا پێشتر وای داناوە زۆر زۆر بخوات، بەڵام خورماكە بەشی پێویست تێری كردووە، هەم تێرت دەكات، هەم لە چەند لایەنەوە سوودت پێ دەگەیەنێت.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە