زەیتی زەیتون ماددەی (ئەنتی ئۆكسیدانت)ی تێدایە كە ڕێگرە لە زۆر نەخۆشی، بۆ نموونە دووركەوتنەوە لە شێرپەنجە، بەرگرتن بە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری، هۆكارێكی باشە بۆ پاككردنەوەی چەوری ناو جگەر و رێگری لەوە دەكات ئەو چەوریە لەسەر جگەر بنیشێت.
لە زەیتی زەیتووندا رێژەیەكی باش ئۆمیگا سری هەیە كە رێگری دەكات لە رەقبوونی دەمارەكانی خوێن و تووش بوون بە (ئەلزەهایمەر) و پەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و پاراستنی دیواری خانەكانی لەش، هەر بۆیە خەڵكی وا راهاتووە كە تووشی تەشەنوجات ئەبن داوا دەكەن بە زەیتی زەیتوون بشێلرێن، بە هەمان شێوەی كە ماسوولكەكان نەرم ئەكاتەوە، بۆریەكانی خوێنیش نەرم ئەكاتەوە و ناهێڵێت رەق ببن، چونكە رەقبوونی بۆریەكانی خوێن هۆكارە بۆ پەستانی خوێن و جەڵدە.
هەروەها زەیتی زەیتوون ماددەی ( ئەدیپۆنیكتینا) ی تێدایە كە هۆكاری توانەوەی چەوریە، پاش چەند كاتژمێرێك لە خواردنی دەست دەكات بە تواندنەوەی چەوری و رێگری دەكات لە قەڵەوبوون، بەتایبەت ئەو زەیتوونەی لە ناوچەكانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاستدا هەیە كە چاكترین جۆری زەیتوونە.
هەروەها زەیتی زەیتوون رێژەی %10 شەكرە دائەبەزێنێت، لەكاتێكدا خۆی هیچ پەیوەندیەكی نیە بە پەیدابوونی شەكرەوە.
لە ولآتی یابان لێكۆڵینەوەیەك ئەنجامدراوەو لە ئەنجامدا دەركەوتووە زەیتی زەیتوون رێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست و كۆڵۆن و ریخۆڵە، لە زانكۆی ئۆكسفۆردیش لێكۆڵینەوەیە كراوە و دەركەوتووە زەیتی زەیتوون رێژەی شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتاندا بە ڕێژەی %45 كەم دەكاتەوە.
زەیتی زەیتوون ڤیتامین E تێدایە كە رێگرە لە هەندێ نەخۆشی و دیاردەی وەك دەكەوتنی نیشانەكانی پیری، یان نەخۆشی وەك شێرپەنجە، خوای گەورەش لە وەسفی زەیتی زەیتووندا دەفەرموێت (وصبغ للآكلين)، چونكە كرۆمۆسۆمەكانی لەش بە تێپەڕبوونی تەمەن كەم ئەكەن و زەیتی زەیتوون قەرەبووی ئەم حاڵەتە ئەكاتەوە.
بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-
بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-
بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-
بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-
بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-
بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-
بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-
چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟
ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟
هەنگوین و شێرپەنجە