گرنگی هەنگوین

 

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی هەنگوین دەكات و دەفەرموێت (وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ (68) ثُمَّ كُلِي مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاء لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (69)) (النحل) واتە: (پەروەردگاری تۆ بە ئیلهام، رێنمایی میشهەنگوێنی كرد كە بچۆ لەنێو تلە بەردی شاخەكانداو، لەناو دارانداو لەو  هەرزالأ و خانەوانەشدا خەڵك بۆت دروست دەكەن، جێی ژین و ژیواری خۆت سازبدە پاشان بچۆ لە هەر گوڵ و میوەیەك بژێویت بخۆ (بمژە) جا بەئاسانی بەو ڕێگانەدا بڕۆ كە پەروەردگارت بۆی دەست نیشان كردوی بۆ مژینی شیلەی گوڵەكان لە نێو سكیی مێشهەنگەكاندا خواردنەوەیە (هەنگوێن)ێكی نایاب و هەمەڕەنگ دێتە دەرێ شفای گەلێ نەخۆشیی تێدایە بۆ مەردم بەڕاستیی لەوەشدا بەڵگەو نیشانەیەكی ئێجگار گەورە هەیە بۆگەلێ رابمێنآ و بیربكاتەوە لەدەسەلآتی خوای گەورە).

سیفەتی زیندەوەرەكان بە گشتی وایە كە هەرچیەك لەنێو سكیانەوە دەردەچێت، بە پیسایی و پاشەڕۆ ناودەبرێت، كەچی هەنگ جیاواز لە زیندەوەرانی دی، هەنگوین بەرهەم دێنێ كە خوای گەورە وەسفی دەكات بەوەی شیفای تێدایە بۆ خەڵكی، جا وەك خوای گەورە باسی كردووە، هەنگ لە هەموو بەرهەمەكان دەخوات و چۆڕاوەی سوودی هەموو بەرهەمەكان لەو هەنگوینەدا كۆدەكاتەوە.

دایكی باوەڕداران عائیشە دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) حەزی لە حەڵوا و هەنگوین بوو.[1]

لە هەنگویندا ماددەی شەكر هەیە كە بۆ لەشی مرۆڤ پێویستە، هەموو جۆرەكانی شەكری تێدایە (فرەكتۆز، گلۆكۆز، ماڵتۆز، سوكەڕۆز)، بۆیە دەبینین هەنگوین شیرینە، هەروەها كالیسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن و نیاسین و ڤیتامین C و ئەمینۆئەسیدی تێدایە، (بی كۆمپلێسەكان) و ڤیتامین C و ڤیتامین D و ڤیتامین E ی تێدایە، ماددەی (ئەنتی ئۆكسیدانت) ی تێدایە كە دژە چەوریەو دژی شێرپەنجەیە، تەنانەت هەنگوین بۆ چارەسەری هەوكردنی ناودەم بەكاردێت و دژە بەكتریایە، ئینزیم و ئۆرگان ئەسید و دژە بەكتریا و خوێ و هەندێ ماددەی تری تێدایە كە هێشتا مرۆڤ زۆر ئاشنا نەبووە پێیان و سوود و گرنگیەكانیان نازانێت.



[1] - صحيح البخاري، الرقم 5120، صحيح مسلم، الرقم 2773، سنن الترمذي، الرقم 1800، سنن أبي داود، الرقم 3245، سنن ابن ماجة، الرقم 3320، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 7312، صحيح ابن حبان، الرقم 5330.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە