پێغەمبەران لەنێوان كتێبەكانی تر و قورئاندا

لەم تەوەرەدا تەنها چەند نموونەیەك لە كتێبەكانی پێشووەوە وەردەگرین سەبارەت بە دید و روانینی ئەوان سەبارەت بە پێغەمبەران، چونكە لە روانگەی ئەو كتێبانەوە كە دراونەتەوە پاڵ خواى گەورە و بە كتێبی پیرۆز ناودەبرێن، پێغەمبەران دەیان تۆمەتی ناڕەوایان ئاڕاستە دەكرێت، بە پێچەوانەوە لە قورئاندا فەزڵ و گەورەیی پێغەمبەران باسكراوە.

دادگاییەك دانراوە بۆ دادگایی كردنی سێ كەسایەتی كە بە بەڵگەی رەسمی و تۆماركراو تۆمەتەكەیان لەسەر تۆمار كراوە، یەكەمیان تۆمەتی ناپاكی سەركردەیەكی سەربازی كە سەربازێكی سوپاكەی لە بەرەی جەنگدایە و سەركردەی سوپاش چاو دەبڕێتە ژنەكەی و سەرجێی لەگەڵ دەكات، دواتریش سەربازەكە بە كوشت دەدات، دووەمیان تۆمەتی ناپاكی باوكێك بەرامبەر بە كچەكانی كە لەگەڵ دوو كچی خۆیدا سەرجێ دەكات و منداڵی دەبێت لە هەردووكیان، سێیەمیش تۆمەتی ناپاكی بەرامبەر بە بیروباوەڕی ولآت كە سەركردەیەكی پلەبەرزی ولآت لە غیابی سەركردەی بالآى ولآتدا ئایینی خەڵك لە یەكخواپەرستیەوە دەگۆڕێت بۆ گاپەرستی، هەریەك لەمانەش بە بەڵگەوە تۆمار كراون لەسەریان

بەڵگەی یەكەم: تۆمەتی ناپاكی سەركردەیەكی سەربازی:

(1وَكَانَ عِنْدَ تَمَامِ السَّنَةِ، فِي وَقْتِ خُرُوجِ الْمُلُوكِ، أَنَّ دَاوُدَ أَرْسَلَ يُوآبَ وَعَبِيدَهُ مَعَهُ وَجَمِيعَ إِسْرَائِيلَ، فَأَخْرَبُوا بَنِي عَمُّونَ وَحَاصَرُوا رِبَّةَ. وَأَمَّا دَاوُدُ فَأَقَامَ فِي أُورُشَلِيمَ. 2وَكَانَ فِي وَقْتِ الْمَسَاءِ أَنَّ دَاوُدَ قَامَ عَنْ سَرِيرِهِ وَتَمَشَّى عَلَى سَطْحِ بَيْتِ الْمَلِكِ، فَرَأَى مِنْ عَلَى السَّطْحِ امْرَأَةً تَسْتَحِمُّ. وَكَانَتِ الْمَرْأَةُ جَمِيلَةَ الْمَنْظَرِ جِدًّا. 3فَأَرْسَلَ دَاوُدُ وَسَأَلَ عَنِ الْمَرْأَةِ، فَقَالَ وَاحِدٌ: «أَلَيْسَتْ هذِهِ بَثْشَبَعَ بِنْتَ أَلِيعَامَ امْرَأَةَ أُورِيَّا الْحِثِّيِّ؟». 4فَأَرْسَلَ دَاوُدُ رُسُلاً وَأَخَذَهَا، فَدَخَلَتْ إِلَيْهِ، فَاضْطَجَعَ مَعَهَا وَهِيَ مُطَهَّرَةٌ مِنْ طَمْثِهَا. ثُمَّ رَجَعَتْ إِلَى بَيْتِهَا. 5وَحَبِلَتِ الْمَرْأَةُ، فَأَرْسَلَتْ وَأَخْبَرَتْ دَاوُدَ وَقَالَتْ: «إِنِّي حُبْلَى». 6فَأَرْسَلَ دَاوُدُ إِلَى يُوآبَ يَقُولُ: «أَرْسِلْ إِلَيَّ أُورِيَّا الْحِثِّيَّ». فَأَرْسَلَ يُوآبُ أُورِيَّا إِلَى دَاوُدَ. 7فَأَتَى أُورِيَّا إِلَيْهِ، فَسَأَلَ دَاوُدُ عَنْ سَلاَمَةِ يُوآبَ وَسَلاَمَةِ الشَّعْبِ وَنَجَاحِ الْحَرْبِ. 8وَقَالَ دَاوُدُ لأُورِيَّا: «انْزِلْ إِلَى بَيْتِكَ وَاغْسِلْ رِجْلَيْكَ». فَخَرَجَ أُورِيَّا مِنْ بَيْتِ الْمَلِكِ، وَخَرَجَتْ وَرَاءَهُ حِصَّةٌ مِنْ عِنْدِ الْمَلِكِ. 9وَنَامَ أُورِيَّا عَلَى بَابِ بَيْتِ الْمَلِكِ مَعَ جَمِيعِ عَبِيدِ سَيِّدِهِ، وَلَمْ يَنْزِلْ إِلَى بَيْتِهِ. 10فأَخْبَرُوا دَاوُدَ قَائِلِينَ: «لَمْ يَنْزِلْ أُورِيَّا إِلَى بَيْتِهِ». فَقَالَ دَاوُدُ لأُورِيَّا: «أَمَا جِئْتَ مِنَ السَّفَرِ؟ فَلِمَاذَا لَمْ تَنْزِلْ إِلَى بَيْتِكَ؟» 11فَقَالَ أُورِيَّا لِدَاوُدَ: «إِنَّ التَّابُوتَ وَإِسْرَائِيلَ وَيَهُوذَا سَاكِنُونَ فِي الْخِيَامِ، وَسَيِّدِي يُوآبُ وَعَبِيدُ سَيِّدِي نَازِلُونَ عَلَى وَجْهِ الصَّحْرَاءِ، وَأَنَا آتِي إِلَى بَيْتِي لآكُلَ وَأَشْرَبَ وَأَضْطَجعَ مَعَ امْرَأَتِي؟ وَحَيَاتِكَ وَحَيَاةِ نَفْسِكَ، لاَ أَفْعَلُ هذَا الأَمْرَ». 12فَقَالَ دَاوُدُ لأُورِيَّا: «أَقِمْ هُنَا الْيَوْمَ أَيْضًا، وَغَدًا أُطْلِقُكَ». فَأَقَامَ أُورِيَّا فِي أُورُشَلِيمَ ذلِكَ الْيَوْمَ وَغَدَهُ. 13وَدَعَاهُ دَاوُدُ فَأَكَلَ أَمَامَهُ وَشَرِبَ وَأَسْكَرَهُ. وَخَرَجَ عِنْدَ الْمَسَاءِ لِيَضْطَجِعَ فِي مَضْجَعِهِ مَعَ عَبِيدِ سَيِّدِهِ، وَإِلَى بَيْتِهِ لَمْ يَنْزِلْ.

14وَفِي الصَّبَاحِ كَتَبَ دَاوُدُ مَكْتُوبًا إِلَى يُوآبَ وَأَرْسَلَهُ بِيَدِ أُورِيَّا. 15وَكَتَبَ فِي الْمَكْتُوبِ يَقُولُ: «اجْعَلُوا أُورِيَّا فِي وَجْهِ الْحَرْبِ الشَّدِيدَةِ، وَارْجِعُوا مِنْ وَرَائِهِ فَيُضْرَبَ وَيَمُوتَ». 16وَكَانَ فِي مُحَاصَرَةِ يُوآبَ الْمَدِينَةَ أَنَّهُ جَعَلَ أُورِيَّا فِي الْمَوْضِعِ الَّذِي عَلِمَ أَنَّ رِجَالَ الْبَأْسِ فِيهِ. 17فَخَرَجَ رِجَالُ الْمَدِينَةِ وَحَارَبُوا يُوآبَ، فَسَقَطَ بَعْضُ الشَّعْبِ مِنْ عَبِيدِ دَاوُدَ، وَمَاتَ أُورِيَّا الْحِثِّيُّ أَيْضًا. 18فَأَرْسَلَ يُوآبُ وَأَخْبَرَ دَاوُدَ بِجَمِيعِ أُمُورِ الْحَرْبِ. 19وَأَوْصَى الرَّسُولَ قَائِلاً: «عِنْدَمَا تَفْرَغُ مِنَ الْكَلاَمِ مَعَ الْمَلِكِ عَنْ جَمِيعِ أُمُورِ الْحَرْبِ، 20فَإِنِ اشْتَعَلَ غَضَبُ الْمَلِكِ، وَقَالَ لَكَ: لِمَاذَا دَنَوْتُمْ مِنَ الْمَدِينَةِ لِلْقِتَالِ؟ أَمَا عَلِمْتُمْ أَنَّهُمْ يَرْمُونَ مِنْ عَلَى السُّورِ؟ 21مَنْ قَتَلَ أَبِيمَالِكَ بْنَ يَرُبُّوشَثَ؟ أَلَمْ تَرْمِهِ امْرَأَةٌ بِقِطْعَةِ رَحًى مِنْ عَلَى السُّورِ فَمَاتَ فِي تَابَاصَ؟ لِمَاذَا دَنَوْتُمْ مِنَ السُّورِ؟ فَقُلْ: قَدْ مَاتَ عَبْدُكَ أُورِيَّا الْحِثِّيُّ أَيْضًا».

22فَذَهَبَ الرَّسُولُ وَدَخَلَ وَأَخْبَرَ دَاوُدَ بِكُلِّ مَا أَرْسَلَهُ فِيهِ يُوآبُ. 23وَقَالَ الرَّسُولُ لِدَاوُدَ: «قَدْ تَجَبَّرَ عَلَيْنَا الْقَوْمُ وَخَرَجُوا إِلَيْنَا إِلَى الْحَقْلِ فَكُنَّا عَلَيْهِمْ إِلَى مَدْخَلِ الْبَابِ. 24فَرَمَى الرُّمَاةُ عَبِيدَكَ مِنْ عَلَى السُّورِ، فَمَاتَ الْبَعْضُ مِنْ عَبِيدِ الْمَلِكِ، وَمَاتَ عَبْدُكَ أُورِيَّا الْحِثِّيُّ أَيْضًا». 25فَقَالَ دَاوُدُ لِلرَّسُولِ: « هكَذَا تَقُولُ لِيُوآبَ: لاَ يَسُؤْ فِي عَيْنَيْكَ هذَا الأَمْرُ، لأَنَّ السَّيْفَ يَأْكُلُ هذَا وَذَاكَ. شَدِّدْ قِتَالَكَ عَلَى الْمَدِينَةِ وَأَخْرِبْهَا. وَشَدِّدْهُ».

26فَلَمَّا سَمِعَتِ امْرَأَةُ أُورِيَّا أَنَّهُ قَدْ مَاتَ أُورِيَّا رَجُلُهَا، نَدَبَتْ بَعْلَهَا. 27وَلَمَّا مَضَتِ الْمَنَاحَةُ أَرْسَلَ دَاوُدُ وَضَمَّهَا إِلَى بَيْتِهِ، وَصَارَتْ لَهُ امْرَأَةً وَوَلَدَتْ لَهُ ابْنًا. وَأَمَّا الأَمْرُ الَّذِي فَعَلَهُ دَاوُدُ فَقَبُحَ فِي عَيْنَيِ الرَّبِّ).[1]

(1- لە بەهاری ساڵ، لە كاتی ڕۆیشتنی پاشاكان بۆ جەنگ، داود یۆئابی لەگەڵ هەموو خزمەتكارەكانی و هەموو سوپای ئیسرائیلدا نارد و عەمۆنییەكانیان تێكشكاند و ڕەبەیان گەمارۆ دا، بەڵام داود لە ئۆرشەلیم مایەوە.

2-ئەوە بوو دەمەو ئێوارە داود لەسەر قەرەوێڵەكەی هەستا و لە سەربانی كۆشكی پاشا پیاسەی دەكرد، لە سەربانەوە ژنێكی بینی خۆی دەشوات. ژنێكی زۆر جوان بوو،

3-داودیش خەڵكی نارد بۆ سۆراغی ژنەكە، جا یەكێك گوتی: «ئەمە بەتشەبەعی كچی ئەلیعامە و ژنی ئوریای حیتییە.»

4-ئینجا داود چەند نێردراوێكی نارد بۆ هێنانی، ژنەكەش لە خوێنلێچوونی مانگانەی پاك ببووەوە و هاتە لای داود، ئەویش لەگەڵی جووت بوو، پاشان ژنەكە گەڕایەوە بۆ ماڵەكەی خۆی.

5-ژنەكە سكی پڕ بوو، ناردی و بە داودی ڕاگەیاند، گوتی: «سكم پڕە.»

6-داودیش نێردراوی بۆ لای یۆئاب نارد و گوتی: «ئوریای حیتیم بۆ بنێرە.» یۆئابیش ئوریای بۆ لای داود نارد.

7-كاتێك ئوریا هاتە لای، داود لە هەواڵی سەلامەتی یۆئاب و سوپا و چۆنیەتی سەركەوتنی جەنگی پرسی.

8-پاشان داود بە ئوریای گوت: «بگەڕێوە ماڵەكەت و قاچەكانت بشۆ.» جا ئوریا لە كۆشكی پاشا چووە دەرەوە، دوابەدوای ئەویش دیارییەك لەلایەن پاشاوە نێردرا بۆی.

9-بەڵام ئوریا لە دەروازەی كۆشكی پاشادا لەگەڵ هەموو خزمەتكارەكانی گەورەكەیدا خەوت و نەگەڕایەوە ماڵەكەی خۆی.

10-ئینجا بە داود ڕاگەیەنرا كە ئوریا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە. داودیش بە ئوریای گوت: «تۆ لە ڕێوە نەهاتوویت؟ ئەی بۆچی نەگەڕایتەوە ماڵەوە؟»

11-ئوریاش بە داودی گوت: «سندوقەكە و ئیسرائیل و یەهودا لەناو چادردا نیشتەجێن، یۆئابی گەورەم لەگەڵ پیاوەكانی پاشام لە دەشتودەر چادریان هەڵداوە. ئایا منیش بچمەوە ماڵەكەم بخۆم و بخۆمەوە و لەگەڵ ژنەكەمدا پاڵ بكەوم؟ بە گیانی تۆ، دڵنیابە، من كاری وا ناكەم!»

12-ئینجا داود بە ئوریای گوت: «ئەمڕۆش لێرە بمێنەرەوە و سبەینێ دەتنێرمەوە.» ئیتر ئوریا بۆ ئەو ڕۆژە و ڕۆژی دواتریش لە ئۆرشەلیمدا مایەوە.

13-داود بانگی كرد، ئەویش لەگەڵیدا خواردی و خواردیەوە هەتا ئەوەی داود ئەوی مەست كرد، بەڵام ئوریا بۆ ئێوارە ڕۆیشت تاوەكو لەگەڵ خزمەتكارەكانی گەورەكەیدا لە جێگاكەی بنووێت و نەچێتەوە ماڵەكەی خۆی.

14-بۆ بەیانی داود نووسراوێكی بۆ یۆئاب نووسی و بە دەستی ئوریادا ناردی.

15-لە نووسراوەكەشدا نووسیبووی و دەیگوت: «ئوریا بخەنە ناو گەرمەی شەڕەكەوە و لە پشتی بكشێنەوە هەتا لێی دەدرێت و دەكوژرێت.»

16-جا كاتێك یۆئاب گەمارۆی شارەكەی دابوو، ئوریای لەو شوێنە دانا كە دەیزانی پیاوە بەهێزەكان لەوێن.

17-لەو كاتەدا پیاوانی شارەكە هاتنە دەرەوە و لە دژی یۆئاب جەنگان، ژمارەیەك لە خزمەتكارەكانی داود كەوتن و ئوریای حیتیش كوژرا.

18-یۆئابیش نێردراوێكی نارد و هەموو كاروبارەكانی جەنگی بە داود ڕاگەیاند.

19-فەرمانیشی بە نێردراوەكە كرد و گوتی: «پاش ئەوەی وردەكارییەكانی جەنگەكە بۆ پاشا باس دەكەیت،

20-ئەگەر تووڕەیی پاشا جۆشا و گوتی: ”بۆچی لە شارەكە نزیك كەوتنەوە بۆ جەنگ؟ ئەی نەتانزانی ئەوان لەسەر شووراكەوە تیرتان تێدەگرن؟

21-كێ ئەبیمەلەخی كوڕی یەروبەشەتی كوشت؟ ئایا ژنێك لەسەر شووراوە بەرداشی سەرەوەی دەستاڕێكی تێنەگرت و لە تێڤێچ كوژرا؟ بۆ لە شووراكە نزیك كەوتنەوە؟“ تۆش ئەو كاتە بڵێ: ”هەروەها ئوریای حیتی خزمەتكاریشت كوژراوە.“»

22-نێردراوەكە ڕۆیشت، كاتێك هاتە لای داود هەموو ئەو شتانەی پێ ڕاگەیاند كە یۆئاب پێی ڕایسپاردبوو.

23-هەروەها نێردراوەكە بە داودی گوت: «خەڵكەكە بەسەرماندا زاڵ بوون، هاتن لە دەشتودەر لەگەڵمان بجەنگن، بەڵام هەتا دەمی دەروازەكە پاشەكشەمان پێكردن.

24-ئینجا تیرهاوێژەكان لەسەر شووراكەوە تیربارانیان كردین و ژمارەیەك لە خزمەتكارەكانی پاشا كوژران، ئوریای حیتی خزمەتكاریشت كوژرا.»

25-داودیش بە نێردراوەكەی گوت: «ئاوا بە یۆئاب دەڵێیت: ”ئەم كارەت پێ خراپ نەبێت، چونكە شمشێر جارێ ئەم و جارێ ئەو دەخوات. شەڕەكەت لەسەر شارەكە بەتین بكە و كاولی بكە.“ ئەمە بۆ هاندانی یۆئاب بڵێ.»

26-كاتێك ژنەكەی ئوریا بیستی كە ئوریای مێردی كوژراوە، شیوەنی بۆ پیاوەكەی گێڕا.

27-پاش تێپەڕبوونی ڕۆژانی پرسە، داود ناردی بەدوایدا و خستییە پاڵ ماڵەكەی خۆیەوە و بوو بە ژنی و كوڕێكی لێی بوو. بەڵام ئەم كارەی داود كردی، لەبەرچاوی یەزدان ناپەسەند بوو.)

بەڵگەی دووەم: تۆمەتی ناپاكی باوكێك بەرامبەر بە كچەكانی:

(30وَصَعِدَ لُوطٌ مِنْ صُوغَرَ وَسَكَنَ فِي الْجَبَلِ، وَابْنَتَاهُ مَعَهُ، لأَنَّهُ خَافَ أَنْ يَسْكُنَ فِي صُوغَرَ. فَسَكَنَ فِي الْمَغَارَةِ هُوَ وَابْنَتَاهُ. 31وَقَالَتِ الْبِكْرُ لِلصَّغِيرَةِ: «أَبُونَا قَدْ شَاخَ، وَلَيْسَ فِي الأَرْضِ رَجُلٌ لِيَدْخُلَ عَلَيْنَا كَعَادَةِ كُلِّ الأَرْضِ. 32هَلُمَّ نَسْقِي أَبَانَا خَمْرًا وَنَضْطَجعُ مَعَهُ، فَنُحْيِي مِنْ أَبِينَا نَسْلاً». 33فَسَقَتَا أَبَاهُمَا خَمْرًا فِي تِلْكَ اللَّيْلَةِ، وَدَخَلَتِ الْبِكْرُ وَاضْطَجَعَتْ مَعَ أَبِيهَا، وَلَمْ يَعْلَمْ بِاضْطِجَاعِهَا وَلاَ بِقِيَامِهَا. 34وَحَدَثَ فِي الْغَدِ أَنَّ الْبِكْرَ قَالَتْ لِلصَّغِيرَةِ: «إِنِّي قَدِ اضْطَجَعْتُ الْبَارِحَةَ مَعَ أَبِي. نَسْقِيهِ خَمْرًا اللَّيْلَةَ أَيْضًا فَادْخُلِي اضْطَجِعِي مَعَهُ، فَنُحْيِيَ مِنْ أَبِينَا نَسْلاً». 35فَسَقَتَا أَبَاهُمَا خَمْرًا فِي تِلْكَ اللَّيْلَةِ أَيْضًا، وَقَامَتِ الصَّغِيرَةُ وَاضْطَجَعَتْ مَعَهُ، وَلَمْ يَعْلَمْ بِاضْطِجَاعِهَا وَلاَ بِقِيَامِهَا، 36فَحَبِلَتِ ابْنَتَا لُوطٍ مِنْ أَبِيهِمَا. 37فَوَلَدَتِ الْبِكْرُ ابْنًا وَدَعَتِ اسْمَهُ «مُوآبَ»، وَهُوَ أَبُو الْمُوآبِيِّينَ إِلَى الْيَوْمِ. 38وَالصَّغِيرَةُ أَيْضًا وَلَدَتِ ابْنًا وَدَعَتِ اسْمَهُ «بِنْ عَمِّي»، وَهُوَ أَبُو بَنِي عَمُّونَ إِلَى الْيَوْمِ).[2]

(30ئینجا ڵوت و هەردوو كچەكەی زۆعەریان بەجێهێشت و لە چیا نیشتەجێ بوون، چونكە ترسا لە زۆعەر دانیشێت. خۆی و هەردوو كچەكەی لە ئەشكەوت نیشتەجێ بوون.

31كچە گەورەكە بە بچووكەكەی گوت: «باوكمان پیر بووە، هیچ پیاوێكیش لەم ناوەدا نییە كە بەلاماندا بێت، وەك چۆن دابونەریتی هەموو زەوییە.

32وەرە با شەراب دەرخواردی باوكمان بدەین و لەگەڵی ڕاكشێین، لە باوكمانەوە وەچە بخەینەوە.»

33ئەو شەوە شەرابیان دەرخواردی باوكیان دا، ئینجا كچە گەورەكە چووە ژوورەوە و لەگەڵ باوكی ڕاكشا. ئەویش نە بە ڕاكشانەكەی زانی و نە بە هەستانەوەكەی.

34بۆ ڕۆژی دوایی كچە گەورەكە بە بچووكەكەی گوت: «دوێنێ شەو لەگەڵ باوكم ڕاكشام. ئەمشەویش شەرابی دەرخوارد دەدەین، ئینجا تۆ بڕۆ ژوورەوە و لەگەڵی ڕاكشێ. جا لە باوكی خۆمانەوە وەچە دەخەینەوە.»

35ئەو شەوەش شەرابیان دەرخواردی باوكیان دا، ئینجا كچە بچووكەكە هەستا و لەگەڵی ڕاكشا. ئەویش نە بە ڕاكشانەكەی زانی و نە بە هەستانەوەكەی.

36ئیتر هەردوو كچەكەی ڵوت سكیان لە باوكیان پڕ بوو.

37گەورەكەیان كوڕێكی بوو ناوی لێنا مۆئاب. ئەو باوكی هەموو مۆئابییەكانە هەتا ئەمڕۆ.

38هەروەها بچووكەكەشیان كوڕێكی بوو ناوی لێنا بەن‌عەمی. ئەویش باوكی نەوەی عەمۆنە هەتا ئەمڕۆ)

سێیەم: تۆمەتی ناپاكی بەرامبەر بە بیروباوەڕی ولآت:

(1وَلَمَّا رَأَى الشَّعْبُ أَنَّ مُوسَى أَبْطَأَ فِي النُّزُولِ مِنَ الْجَبَلِ، اجْتَمَعَ الشَّعْبُ عَلَى هَارُونَ وَقَالُوا لَهُ: «قُمِ اصْنَعْ لَنَا آلِهَةً تَسِيرُ أَمَامَنَا، لأَنَّ هذَا مُوسَى الرَّجُلَ الَّذِي أَصْعَدَنَا مِنْ أَرْضِ مِصْرَ، لاَ نَعْلَمُ مَاذَا أَصَابَهُ». 2فَقَالَ لَهُمْ هَارُونُ: «انْزِعُوا أَقْرَاطَ الذَّهَبِ الَّتِي فِي آذَانِ نِسَائِكُمْ وَبَنِيكُمْ وَبَنَاتِكُمْ وَاتُونِي بِهَا». 3فَنَزَعَ كُلُّ الشَّعْبِ أَقْرَاطَ الذَّهَبِ الَّتِي فِي آذَانِهِمْ وَأَتَوْا بِهَا إِلَى هَارُونَ. 4فَأَخَذَ ذلِكَ مِنْ أَيْدِيهِمْ وَصَوَّرَهُ بِالإِزْمِيلِ، وَصَنَعَهُ عِجْلاً مَسْبُوكًا. فَقَالُوا: «هذِهِ آلِهَتُكَ يَا إِسْرَائِيلُ الَّتِي أَصْعَدَتْكَ مِنْ أَرْضِ مِصْرَ». 5فَلَمَّا نَظَرَ هَارُونُ بَنَى مَذْبَحًا أَمَامَهُ، وَنَادَى هَارُونُ وَقَالَ: «غَدًا عِيدٌ لِلرَّبِّ». 6فَبَكَّرُوا فِي الْغَدِ وَأَصْعَدُوا مُحْرَقَاتٍ وَقَدَّمُوا ذَبَائِحَ سَلاَمَةٍ. وَجَلَسَ الشَّعْبُ لِلأَكْلِ وَالشُّرْبِ ثُمَّ قَامُوا لِلَّعِبِ).[3]

(1كاتێك گەل بینی موسا دواكەوت لە هاتنە خوارەوە لە كێوەكە، لەسەر هارون كۆبوونەوە و پێیان گوت: «وەرە! چەند خوداوەندێكمان بۆ دروستبكە لەپێشمانەوە بڕۆن، چونكە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاكی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.»

2هارونیش وەڵامی دانەوە: «ئەو گوارە زێڕانەی لە گوێی ژن و كوڕ و كچەكانتانە لێی بكەنەوە و بۆ منی بهێنن.»

3جا هەموو گەل ئەو گوارانەی لە گوێیان بوون لێیان كردنەوە و بۆ هارونیان هێنا.

4ئەویش لە دەستیانی وەرگرت و بە قاڵب شێوەی گوێرەكەیەكی داڕشت و بە قەڵەم و چەكوش ڕێكیخست، ئینجا گوتیان: «ئەی ئیسرائیل، ئەمە خوداوەندەكەمانە، ئەوەی ئێمەی لە خاكی میسرەوە دەرهێنا.»

5كاتێك هارون ئەمەی بینی، قوربانگایەكی لەپێش گوێرەكەكە دروستكرد، بانگەوازی دا و گوتی: «بەیانی جەژنە بۆ یەزدان.»

6ئینجا بەیانی زوو هەستان و قوربانی سووتاندنیان سەرخست و قوربانی هاوبەشییان پێشكەش كرد، ئینجا گەل بۆ خواردن و خواردنەوە دانیشتن، پاشان بۆ ڕابواردن هەستانەوە.)

یانى بهێننە بەرچاوتان، دوو خوشك بچنە نەخۆشخانەی منداڵ بوون و بڵێن ئێمە یەك كەس لەگەڵماندا خەوتووەو هەریەكەمان منداڵێكمان بووە، واتە باوكی هەردوو منداڵەكە یەك كەسە، بەوەشەوە نەوەستن، بەڵكو بڵێن باوكى ئەو دوو منداڵە و باوكی خۆیشمان هەر یەك كەسە، دەبێت بە چ چاوێكی سووكەوە تەماشای ئەو كەسایەتیە بكرێت، كاتێك دۆسیەیەكی ئاوا ببرێتە دادگا، دەبێت چ سزایەكی بۆ ببڕێتەوە؟! دەی لە كتێبی پیرۆزدا ئەم تۆمەتە ئاڕاستەی پێغەمبەرێكی خوا كراوە كە ئەویش پێغەمبەر لووطه.

یان مامۆستایەكی ئایینی مزگەوتی لادێیەك بدات بە دەست فەقێیەكیەوەو رایسپێرێت هەتا لە سەفەر دێتەوە بەرنوێژییان بۆ بكات و ئاگای لە كاروباری ئایینی خەڵكەكە بێت، كەچی هەتا دێتەوە ئەو فەقێیە هەموو خەڵكەكەی لە ئیسلام پاشگەزكردبێتەوە، نەوەك بیانباتە ناو ئایینێكی تری ئاسمانیەوە، بەڵكو بیانكات بە گاپەرست و لەبری پەرستشی خوا گایەك وەك خوا بناسێنێت پێیان، ئەم تۆمەتە لە كتێبی پیرۆزدا ئاراستەی هاروونی برای مووسا پێغەمبەر كراوە.

یاخود سەربازێكی هەژاری دڵسۆز بە خاك و نیشتیمان بچێت بۆ سەنگەر هەتا بەرگری لە خاك و نیشتیمان بكات، لەولاوە سەركردەی سوپاكەی بچێت بۆ لاى ژنەكەی و منداڵی لێی ببێت، دواتر سەربازەكە بنێرێتە بەرەی پێشەوەو بە پیلانێكی سەربازی لە پشتەوە بە كوشتی بدات، دەبێت چ كەسێكی پەست كاری وابكات؟! دەی دووبارە لە كتێبی پیرۆزدا ئەم تۆمەتە ئاڕاستەی پێغەمبەرێكی خوا كراوە كە ئەویش پێغەمبەر داوودە.

بەلآم ئیسلام بەم چەشنە باس لەو سێ كەسایەتیە دەكات:

داوود: پێغەمبەرێكی خوایە كە ئەركی گەیاندنی پەیامی خوا بووە و مەعصووم بووە، خواى گەورە حوكم و دەسەلآتی پێ داوە (يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُمْ بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ) (ص: ٢٦). (ئەى داوود! بەڕاستیى ئێمە تۆمان كردە جێنشین لەسەر زەوییدا بۆ بەڕێوەبردنى كاروبارى مەردم، دەسا تۆیش بەشێوەیەكى پەسەندو بەهەق و دادگەرانە لە نێوان خەڵكدا بڕیار بدەو حوكم بك و شوێن هەواو ئارەزوو مەكەوە لە حوكمكردندا تا بەو هۆیەوە لە رێگاى خوا گومڕات بكات، بێگومان ئەو كەسانەى كە لە رێى خوا لادەدەن و گومڕا دەبن سزاو جەزرەبەى توندو سەختیان بۆ هەیە بە هۆى ئەوەى كە رۆژى حیساب و پاداشت و تۆڵەیان لە بیركردووە).

لووط: پێغەمبەرێكی خوایە كە ئەركی گەیاندنی پەیامی خوا بووە و مەعصووم بووە، پەیامی بۆ قەومەكەی لەخواترسان بووەو ئەمینی و راستگۆیی تێدا بووە (إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ (161) إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (162) فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ (163) وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ (164) أَتَأْتُونَ الذُّكْرَانَ مِنَ الْعَالَمِينَ) (الشعراء: ١٦١ - ١٦٤) (كاتىَ كە لووتى برایان لە بنەچەدا پێى وتن: ئەرێ ئێوە لەخوا ناترسن و، تەقیەى ناكەن، بێگومان من پەیامبەرێكى دەست پاك و دڵسۆزو ئەمینم بۆتان، جا لە خوا بترسن و، فەرمانى منیش جێبەجێ بكەن، وە من داواى هیچ جۆرە مزەو پاداشتێكتان لێ ناكەم لە بەرامبەر راگەیاندنى پەیامەكەمدا، كرێ و پاداشى من هەر لەسەر پەروەردگارى جیهانەكانە).

هاروون: هاروون برای پێغەمبەر مووسا بووەو پێغەمبەر مووسا داوای لە خوا كردووە هاروون بكاتە هاوكاری بۆ گەیاندنى پەیامى خوا (وَاجْعَلْ لِي وَزِيرًا مِنْ أَهْلِي (29) هَارُونَ أَخِي (30) اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي (31) وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي (32) كَيْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا (33) وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا (34) إِنَّكَ كُنْتَ بِنَا بَصِيرًا) (طه: ٢٩ - ٣٥) (وە لە بنەماڵەو كەس و كارم وەزیرو یارمەتیدەرێكم بۆ دابنێ،  ئەویش هارونى برام بێ، پشتمى پێ بەهێزكە، و لەكارمدا كە پەیامبەریەتیە بیشیكە بە یاریدەرو هاوبەشم، تا ئێمە زیاتر پاك و خاوێنی تۆ راگریین، سوپاس و تەسبیحاتت زۆر بكەین، وە زۆریش یادت بكەین، ناوت زۆر بەرین، بەڵێ كەڵكی براو برایەتی دەبێ بۆ بەهێزكردنی بەرنامەكەی خوابێ، بەڕاستیی هەمیشە تۆ بیناو زانای بە ئەحواڵی ئێمە).

هاروون ناڕازی بووە بەرامبەر بە خراپەكاریەكانى سامری و ئەو گاپەرستیەی فێری خەڵكی كرد و هەوڵیداوە خەڵكەكە لەو لادانە بیروباوەڕیە پاشگەز بكاتەوەو بیانهێنێتەوە سەر بیروباوەڕی یەكخواپەرستی (وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَارُونُ مِنْ قَبْلُ يَا قَوْمِ إِنَّمَا فُتِنْتُمْ بِهِ وَإِنَّ رَبَّكُمُ الرَّحْمَنُ فَاتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوا أَمْرِي ) (طه: ٩٠) (بێگومان لە پێش گەڕانەوەى موسادا هاروونیش پێیگوتن: ئەى هۆزى من! وریا بن! ئێوە بەو گوێرەكە زێڕینەیە تاقیكراونەتەوە، دەسا فریو مەخۆن و مەیپەرستن و بەراستى پەروەردگارتان خوا بەخشندەكەیە، دە شوێنى من كەون و فەرمانى من جێبەجىَ بكەن).

جا لە چ قاڵبێكی عەقڵیدا جێی دەبێتەوە ئەم قورئان و پەیامەی ئیسلام لەو پەیامانەی پێشووەوە سەرچاوەی گرتبێت كە باسمان كردن؟! ئەمانە لە چ خاڵێكدا یەكدەگرنەوە؟ پێغەمبەری خوا (صلى الله علیە وسلم) لە ماوەی ژیانیدا چ نموونەیەكی لەوانەی دووبارە كردەوە هەتا بڵێین ئەو سەرچاوانەی خوێندۆتەوەو سوودی لێ وەرگرتون؟! بۆیە هەركەس بە وردی ئەو كتێبانەی پێشوو بخوێنێتەوە، زیاتر دڵنیا دەبێتەوە كە موحەممەد (صلى الله علیە وسلم) پێغەمبەری خوایە و زانیاریەكانى لەو كتێبانەوە وەرنەگرتووە، بەڵكو هاتووە هەتا هەڵە و دەستكاریكردنەكانی ئەو كتێبانە راست بكاتەوەو هەرچی خەوش و پەڵەیەك نووسێنراوە پێیانەوە، لایبەرێت.

 



[1] - الكتاب المقدس، صموئيل الثاني، الإصحاح 11.

[2] - الكتاب المقدس، سفر التكوين، الإصحاح 19.

[3] - الكتاب المقدس، سفر الخروج، الإصحاح 32.


بابەتی پەیوەندار

باسی هێستر لە قورئاندا

بۆچي قورئان كرا بە موعجيزە؟

ئیسلام راستكەرەوەیە نەك شوێنكەوتە

وەڵامێك بۆ تۆمەتی ئەفسانەى پێشینان

سەرچاوەكانى قورئان كامانەن؟

ئینجیلەكان و قورئان

چیرۆك لەنێوان قورئان و كتێبەكانى پێشوودا

پێغەمبەران لەنێوان كتێبەكانی تر و قورئاندا

پەیوەندی قورئان و كتێبەكانی پێشوو

روانینێ بۆ كتێبەكانى پێشوو

12