ئەوپەڕى لێبوردەيى

 

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليە وسلم) هیچکات بیری لەوە نەدەکردەوە تۆڵەی خۆی لە هیچ کەسێک بکاتەوە، ئەمە شایەتییەکە کە عائیشەى هاوسەری دانى پێدا دەنا و دەيوت: (سوێند بەخوا، هەرچییەکى بەرامبەر بکرایە، هیچکات هەوڵی نەدەدا تۆڵە لە بەرامبەرەکەی بکاتەوە، مەگەر کەسەکە سنوورى خواى ببەزاندایە، ئەوکات لەپێناو خوادا بەرامبەر بەو سنووربەزاندنە تۆڵەى لێ دەسەندەوە)، چونكە هێندەى بيرى لاى ئەوەبوو، ستەمکار بهێنێتەوە سەر رێی راست و لە کۆت و بەندى ملکەچبوونى شەیتان دەربازی بکات، هێندە بیری لاى تۆڵەسەندنەوە نەبوو، بە هاوەڵانيشى دەفەرموو (هەر بەندەیەک لێبوردەییەک نیشان بدات، بە دڵنیاییەوە خواى گەورە شکۆ و سەربەرزیى ئەو بەندەیە زیاد دەکات).

 

 


بابەتی پەیوەندار

تێكەڵبوون بە دەوروبەر

بەدەمەوەچوون و هاوكاريى

راوێژى بەردەوام

چ نەرمونيانييەك

نموونەى دلێريى

ژيانێكى خاكييانە

بانگەوازێكى بێ وچان

گرنگيدان بە پەرستش

ئەوپەڕى لێبوردەيى

پێغەمبەرێكى رووخۆش

12