چ نەرمونيانييەك

 

 (هەرکەس بێبەش بێت لە نەرمونیانیى، بێبەشە لە هەموو چاکەو خێرێک)، ئەمە فەرمايشتي ئەو پێغەمبەرەيە كە ئێمە بە پێشەنگى خۆمانى دەزانين، كاتێك هەڵەيەكى بەديدەكرد، هێندە لەسەرخۆ هەڵەكەى راست دەكردەوە، كەسى هەڵەكار، لەبرى دڵشكان، دڵشاد دەبوو، لە سەرجەم كايەكانى ژيانيدا، نەرمونيانيى هەڵدەبژارد، چونكە پێى وابوو نەرمونیانيی لە هەر شتێکدا بێت، جوان و رازاوەى دەکات، هەر شتێکیش نەرمونیانى لێ داماڵرێت، ناشیرین و لەکەداریی دەکات، ئامۆژگاريى هاوسەرەكەى دەكرد و دەيفەرموو (لەسەرخۆ بە ئەى عائیشە، نەرمونیان بە و خۆت بپارێزە لە توندوتیژیى و قسەوتن، خواى گەورە نەرمونیانەو لە هەموو کاروبارێکدا نەرمونیانیى پێ خۆشە).

 


بابەتی پەیوەندار

تێكەڵبوون بە دەوروبەر

بەدەمەوەچوون و هاوكاريى

راوێژى بەردەوام

چ نەرمونيانييەك

نموونەى دلێريى

ژيانێكى خاكييانە

بانگەوازێكى بێ وچان

گرنگيدان بە پەرستش

ئەوپەڕى لێبوردەيى

پێغەمبەرێكى رووخۆش

12