ئایا پێغەمبەری خوا بەرنامەی خۆراكیی هەبووە؟

لەوانەیە خەڵكانێك وا بیربكەنەوە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) هەرچیەكی دەستكەوتبێت ئەوەی خواردبێت و لە نەبوونی خۆراكەوە بە هەر خواردنێ رازی بووبێت و خواردبێتی، ئەوەی كوردەواری دەیڵێت (ئینسانی برسی لە هیچ ناپرسی). بەڵام پاش ئەوەی توێژینەوەیەكی وردی ژیانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و بەرنامەی خۆراكی پێشەوامان كرد، چووینە سەر وردەكاری جۆر و ژمارە و كات و شێوە و رێژەی خواردنەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، هەستمانكرد ئەمە بیركردنەوەیەكی هەڵەیە ئەگەر وامانزانیبێت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە برسێتیدا هەرچیەكی دەستكەوتبێت خواردوویەتی، بەڵكو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چاكترین و باشترین خواردنی خواردووە، بە بەرنامەیەكی وردی دیاریكراو سیستمی خۆراكی خۆی داڕشتووە، بە بڕوای من وەك چۆن پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە خۆیەوە هیچی نەفەرمووەو هەرچیەكی فەرمووە فەرمان ورێنمایی خوای گەورە بووە، بە هەمان شێوە بەرنامەی خواردنیشی بە رێنمایی خوای گەورە بووە، خوای گەورەش خۆی بەدیهێنەری مرۆڤەو شارەزاترە بە پێكهاتەی مرۆڤ و چاك و چاكترین دەزانێت و چاكترینیش بۆ پێغەمبەرەكەی هەڵدەبژێرێت.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە