چۆن خواردنمان رێك بخەین؟

مرۆڤ بۆ چالاكی رۆژانەی پێویستی بە وزە هەیە، بۆ بەدەستهێنانی ئەو وزەیەش پێویستی بە خۆراكی پێویست هەیە، ئەمەش بەجێگەیاندنی بەشی یەكەمی سیستمەكەیە، هەروەها پێویستی بە شلەمەنی و خواردنەوەش هەیە، ئەمەش لە وشەی دووەمدا خۆی دەبینێتەوە، هاوكات پێویستە سنوورێك دابنرێت بۆ مرۆڤ هەتا پێویستی و حەز و ئارەزوو تێكەڵ بە یەك نەبن و لەبری گرنگیدانی بە پێویستی، تەنها بیری لای تێركردنی حەزو ئارەزووەكانی بێت و زێدەڕۆیی بكات لە خواردن و خواردنەوەدا، ئەمەش وشەی سێهەمە كە بریتیە لە زێدەڕۆیی نەكردن. هاوكات قورئان وەك چۆن خواردن و خواردنەوەو رێژەكەی دیاری كردون، بەو چەشنەش جۆری خواردنەكانیشی دیاری كردون، فەرمانی كردووە شتی چاك و پاك و بەسوود بخۆین (كلوا من طیبات) (لە شتە پاكەكان بخۆن)، واتە ئەبێت ئەو خواردنە هێندە بەسوود بێت كە پێویستیەكانی لەشت دابین بكات، جگە لەوەش نابێت زیانبەخش بێت. پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەك تەنها بۆ خۆی، بەڵكو بۆ دەوروبەرەكەشی بەرنامەی تایبەتی خۆراكی هەبووە، شێواز و كاتی خواردنی لەگەڵ خاوخێزانیدا، لەگەڵ میوانەكانیدا، لەكاتی چوونی بۆ میوانی، لە مزگەوت و لە كاتی غەزاكاندا، بۆ هەریەك لەمانە شێوەو رێژە و كات و چەندێتی خواردنەكەی جیاواز و بە بەرنامە بووە، لەسەر سفرەیەك خاوخێزانی كۆكردوەتەوەو پێكەوە نانیان خواردووە، بە تەنها نانی نەخواردووە، بەشی كەسی تری نەخواردووە، خواردنێكی بەدڵ نەبووبێت لەبەرچاوی كەسانی تر نەیشكاندووە، ئەمەو دەیان وردەكاری تر كە دەكرێت لە خوانی پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم) تێبینی بكرێت.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە