پێغەمبەری خوا چی خواردووە؟

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چاکترین بەرھەمەکانی ناوچەو سەردەمی خۆی بەکارھێناوە، خوای گەورەش ھەندێ خواردنی گشتی لە ھەموو شوێنێ بەخشیوە کە بۆ ھەموان بە سوودن و پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) لەوانەی نۆش کردووە، ھەندێ بەرھەمی تایبەتیشی بۆ ھەندێ شوێن داناوە کە بەپێی ژینگەکەیان پێویستیانە، واتە ئەو میوەو جۆرە خواردنە تایبەتیانەی لە کوردستاندا ھەن، پێویستین بۆ خەڵکی کوردستان بۆیە خوای گەورە لێرە دایناون، پێویستە لەسەر ئێمەش بزانین چۆن بەکاری دێنین.

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە زۆری ئەو خواردنانەی خواردووە کە لە وڵاتی خۆیدا بەردەست بون، خواردنی زۆر تایبەت و دانسقەی نەکردووە بە عادەت بیخوات، بەڵکو ھەمان ئەو خواردنانەی کە لە کۆمەڵگەدا خواردنیان باو و بەردەست خستنیان ئاسان بووە، لەنێو ئەوانەدا چاکترینەکانی ھەڵبژاردووەو ئەوانەی خواردووە، بۆ نموونە شیر، نانی جۆ، گۆشتی سوور و سپی، خورما، سرکە، تریت، ترۆزی.

سەبارەت بەوەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چی خواردووە، وەک ئیبنولقەییم دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خۆی نەبەستۆتەوە بە یە کجۆر خواردنەوە، بەڵکو خواردنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فرەچەشنە بووە، فرەچەشنە لە یەک کاتدا نەبوو، بەڵکو ھەر جارەو شتێکی خواردووە، ئەم قسەیەش ھەڵێنجراوی نێو فەرموودەکانە، پێویستە ئێمەش وا بکەین، نەوەک چەشنی کەسانێک کە لاسایی بڕێ کەسایەتی دەکەنەوەو دەڵێن ئێمەش تەنھا بەرھەمی گیایی دەخۆین، یان تەنھا شیرەمەنی دەخۆین، یان تەنھا گۆشت دەخۆین.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە