چۆن بڕوانينە تەندروستيى پێغەمبەرى خوا؟

ئێمە پێمان وايە پەنابردن بۆ سيستمى تەندروستيى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ تاكى موسڵمان و ناموسڵمانيش، چارەيەكى زۆر رەوايە بۆ دەربازبوون لەم حاڵەتە و گەيشتن بە ئاستێكى بەرزى تەندروستيى، بۆيە بيرمان لەوە كردەوە توێژينەوەيەكى ورد لەم بارەوە ئەنجام بدەين و بگەينە ئاكامێك، چونكە پێمان وايە كەسێك خواى گەورە بە پێشەنگى چاك وەسفيى بكات، تەنها لە بوارێكى دياريكراودا نەكراوە بە پێشەنگ و دەكرێت لە سيستمى تەندروستيشدا بە هەمان شێوە تەماشاى بكەين و شوێنى بكەوين، لەم سۆنگەوە دەستمان برد بۆ نووسينى ئەم كتێبە.

لە ژيانى خۆشەويستمانەوە تێدەگەين، هەندێ هەنگاو هەن بۆ پاراستنى تەندروستيمان، ئەوانە واجبن و نابێت بە هیچ جۆرێک کەمتەرخەمییان تێدا بکەین، هەندێ هەنگاوی تریش هەن سوننەتن، ئەمانە بۆ دڵنیایی زیاتر و خۆبەهێزکردنن، حەیفە ئادەميزاد سوودیان لێ وەرنەگرێت، هەندێ هەنگاویش هەن حەرامن و ئادەميزاد نزیکیان ببێتەوە دڵی نەخۆش دەکەوێت، هەندێ هەنگاویش هەن مەکروهن و باش نیە نزیکیان ببینەوە، چونکە زیانی لاوەکییان دەبێت و کەڵەکەبوونی زیانە بچووکەکانیش زیانی گەورەی لێ دەکەوێتەوە.

ئەم هەنگاوانە لەلایەن خوای گەورەوە بۆمان دانراون و لەلایەن پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم) بۆمان روونکراونەتەوە، (وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) (الحشر: 7)، (وە هەرچی پەیامبەر پێیدان وەری بگرن، واتە: بەچی فەرمانی پێکردن بیکەن چ لەم دەستکەوتەداو، چ لەهەر شتێکی تردا جێبەجێی بکەن. وە رێیشی لە هەر شتێ لێگرتن، ئێوەش دەستی لێهەڵگرن و خۆتان لە خەشم و غەزەبی خوا بپاێزن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانیی و وازهێنان لە قەەغەکراوەکانی، بەڕاستیی خوا سەخت تۆڵە دەكاتەوە).

دەبێت هەتا دەتوانین شوێن پێی پێغەمبەر () بگرینەبەر، چونکە چاکترین پێشەنگی رێیە (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا  ) (الأحزاب: 21) (بەڕاستیی پەیامبەری خوا چاکترین نموونەی ڕێک و پێکیی و سەر مەشقە بۆتان، دەسا ئێوەش لە دڵسۆزیی و سیاسەتیی و جیهادیی و ئارامیی و تەقوایی و تەواوی بوارەکانی ژیاندا چاوی لێبکەن و بە دوایدا بچن، بەتایبەتی بۆ ئەوکەسە، کە بە تەمای خواو رۆژی دواییە، یادی خواش زۆر دەکا).


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى