نموونەيەكى سيستمى خۆپارێزيى لاى پێغەمبەرى خوا

سيستمى خۆپارێزيى لە بوارى تەندروستيى پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) پێش سيستمى چارەسەر خراوە، ئەمە هەم لە ئاكار و ژيانيدا پەيڕەوى كردووە، هەم لە فەرمايشتەكانيدا رێنمايى موسڵمانانى كردووە، ياخود سيستمى دابڕينى پزيشكيى كە بە دەقى صەحيح پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) رێنمايى موسڵمانانى دەكرد، وەك دەيفەرموو (إِذَا سَمِعْتُمْ بِالطَّاعُونِ بِأَرْضٍ فَلَا تَدْخُلُوهَا ، وَإِذَا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا فَلَا تَخْرُجُوا مِنْهَا[1] (ئەگەر بيستتان لە خاك و ناوچەيەكدا تاعوون هەيە، نەچنە ئەو شوێنە، ئەگەريش لە خاك و ناوچەيەك بوون تاعوونى تێدا بڵاوبووبوويەوە، ئەوە لەو خاك و ناوچەيە دەرنەچن).

بە دڵنياييەوە ئەم دەستپێشخەرييە پزيشكييە لە سوننەتى پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم)، سەرچاوەكەى ئەو وەحيەيە كە لە سەرجەم كايەكانى ژياندا رێنموونيى پێغەمبەر و موسڵمانان و ئادەميزادى كردووە، بۆيە دەتوانين بڵێين: گەڕانەوەمان بۆ تەندروستيى پێغەمبەرى خوا، هەنگاوێكى دروستە و لە بێئاگابوونەوە نيە لەو پێشكەوتنە زانستيەى بوارى پزيشكيى كە ئەمڕۆ جيهان پێى گەيشتووە، بەڵكو هيوابوونە بە كواليتيەكى بەرزتر و بەرچاوڕوونييەكى روونتر.

 

 

 



[1] - صحيح البخاري - كتاب الطب - باب ما يذكر في الطاعون، الرقم 5728.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى