لەسەر سفرە ئاو بخورێتەوە يان نا؟

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گرنگی زۆری دەدا بەو خواردنانەى کە رێژەی ئاویان زۆر بوو، لەوانە:

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سوەیقی تێکەڵ بە ئاوی دەخوارد، سوەیقیش هاڕاوی جۆ بوو لەگەڵ خورمادا تێکەڵ دەکرا، ئینجا ئەو تێکەڵەش دەکرایە ناو ئاوەوەو تێکدەدرا هەتا ئامادەی خواردن دەکرا و دەخورا،[1] واتە ئەم چەشنە خواردنە وەک شۆربا و سووپ وایە.

ئەنەسی کوڕی مالیک دەڵێت: (إِنَّ خَيَّاطًا دَعَا رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِطَعَامٍ صَنَعَهُ ، قَالَ أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ : فَذَهَبْتُ مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى ذَلِكَ الطَّعَامِ ، فَقَرَّبَ إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خُبْزًا وَمَرَقًا ، فِيهِ دُبَّاءٌ وَقَدِيدٌ ، فَرَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَتَبَّعُ الدُّبَّاءَ مِنْ حَوَالَيِ الْقَصْعَةِ ، قَالَ : فَلَمْ أَزَلْ أُحِبُّ الدُّبَّاءَ مِنْ يَوْمِئِذٍ [2] بەرگدروویەک هەبوو لە مەدینە کە جارێک بانگهێشتی پێغەمبەری خودای (صلى الله عليه وسلم) کرد بۆ نانخواردن، نانی جۆ و چەوراوێکی ئامادەکردبوو کە کوولەکەئاویشی تێدابوو، دەمبینی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) حەزی بە کوولەکەئاویەکە بوو، منیش یەک یەک کوولەکەکانم دەخستە بەردەستی، ئیتر لەو کاتەوە کە دیومە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) حەزی لێی بوو هەتا ئێستا منیش حەزم لێیەتی.

هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) زیاتر گرنگی داوە بە خواردنی گۆشت بە شێوەی تشریب، چونکە خۆشترین خواردن -لە گۆشتدا- لای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بریتی بووە لە تشریب وەک چۆن لە فەرموودەدا ئاماژەی پێ کراوە (كان أحب الطعام إلى رسول الله الثريد).[3]

بۆيە دەكرێت ئەمە وەڵامێك بێت بۆ ئەو پرسيارەى زۆر جار ئاڕاستەى پزيشكەكان دەكرێت: ئايا لەكاتى نانخواردندا ئاو بخۆينەوە باشە يان نا؟ بەڵكو باش ئەوەيە ئاو لەسەر سفرە و خوانەكان دابنرێت و لەگەڵ خواردندا بخورێتەوە، چونكە خواردنى وشك بە تەنيا باش نيە.



[1] - صحيح البخاري، الرقم 1868.

[2] - صحيح البخاري - كتاب البيوع - باب ذكر الخياط، الرقم 2092.

[3] - سنن أبي داود، الرقم 3307، المستدرك على الصحيحين، الرقم 7180 و صححه و وافقه الذهبي.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى