رۆيشتنى پيادە

لە توێژينەوە زانستييە جياوازەكانى ئەمڕۆدا، زۆر بابەتى پەيوەست بە رۆيشتن بۆ تەندروستيى ئادەميزاد گرنگييان پێ دراوە، كاتێك ئەو لێكۆڵينەوانە دەخوێنيتەوەو هەڵێنجانى زانيارييان لێ دەكەيت، چەند شتێكت پێ دەڵێن:

ئيشى ماڵەوە بكە بۆ ئەوەى جووڵەت هەبێت.

رۆيشتنى بەيانييان بكە بە خوويەكى رۆژانە و پاش ئەوەى لەخەو هەڵدەستێت، كەمێك بە پيادە رێ بكە.

زۆر خوو مەگرە بە دانيشتنەوەو پاش هەر تاوێكى دانيشتن، كەمێك هەستە و تاوێك بگەڕێ.

هەوڵ بدە رۆژانە ئەوەندە هەزار هەنگاو رێ بكەيت.

تەنانەت لە بەرنامە تەندروستييەكانى سيستمەكانى سەر مۆبايلدا، بەشێك لە بەرنامەكان تايبەت كراون بە رێڕۆيشتن و شێواز و بڕەكەى و ئەو سوودانەى لێى وەردەگيرێت و بڕى ئەو چەورييەى بەهۆيەوە دەسووتێنرێت.

واتە، تێدەگەين رێڕۆيشتن بەپێى زانستى ئەمڕۆ، يەكێكە لە هۆكارەكانى تەندروستيى ئادەميزاد، بەهۆيەوە ئادەميزاد هەم وەك سيستمێكى خۆپارێزى لە زۆر دەرد و نەخۆشيى پارێزراو دەبێت، هەم بۆ چارەسەرى بڕێك نەخۆشيى گرنگيى پێ دەدرێت.

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) هەر لە سەرەتاكانى منداڵييەوە هەڵكەوتەى ژيانى بە چەشنێك بوو كە جووڵەى زۆرى هەبێت، دواتريش ئيشە جياوازەكانى شوانكارەيى و پاشانيش بازرگانيى، هۆكار بوون بۆ جووڵەيەكى زۆرى رۆژانە، ئەمەش راستييەكى مێژووييە كە منداڵانى سەردەمانى زوو بەهۆى جووڵەى زۆريانەوە، بەهێزتر بون، بەڵام لەمڕۆدا بەهۆى سەرقاڵبوونى منداڵ بە ئامێرە ئەليكترۆنييەكانەوە، جووڵەى تەواو كەميكردووەو جۆرێك منداڵى تەمبەڵ و لاواز بەرهەمهاتووە كە زۆرجار تەمەنێك دايك و باوك و دەوروبەرەكەى سەرقاڵ دەكات بە تەندروستييەكەيەوە.

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باسی شوانێتی خۆی دەکردو دەیفەرموو (ما بعث الله نبيا إلا رعى الغنم، فقال أصحابه: وأنت ؟ فقال: نعم، كنت أرعاها على قراريط لأهل مكة)[1] (خوای گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردووە، -ئەو پێغەمبەرە- شوانێتی مەڕو ماڵاتی کردووە) هاوەڵان وتیان تۆیش؟ فەرمووی (بەڵێ، من لە بەرامبەر چەند قیراتێ مەڕو ماڵاتم دەلەوەڕاند بۆ خەڵکی مەککە).

دواتريش بۆ گەياندنى بانگەوازەكەى، بەردەوام جووڵەى رۆيشتنى هەبوو، بۆ نموونە نێوانى مەككە و تائيف بە پێ رۆيشت و گەڕايەوە، مەوداكەشى زۆر بوو، بەڵام لەبەرئەوەى خۆشەويستمان جووڵەى زۆر بوو، بۆيە ترسى لە جووڵە و رۆيشتنى زۆر نەبوو، هەروەك دواتريش لەپاش هيجرەتى مەدينە، لە غەزاكاندا هەندێ جار بە پيادە دەڕۆيشت، كاتێك هاوەڵەكانى ويستيان وەك رێزێك بۆ پێغەمبەرەكەيان، جووڵەى رۆيشتنى بگۆڕن بە رێبڕين بە سواريى، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) رازيى نەبوو.

لە گێڕانەوەكەى ئيبن مەسعووددا هاتووە كە دەڵێت: رۆژى بەدر هەر سێ كەسەو يەك وشتريان پێ بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ئەبوولوبابە و عەلى كوڕى ئەبووتاليبيش بە هەرسێكيانەوە يەك وشتريان پێ بوو، هەرجارە و بە سەرە يەكێكيان سەردەكەوت و ئەو دوانەكەى دى بە پيادە دەڕۆيشتن، دوو هاوەڵەكە لەسەر دڵيان گران بوو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە پيادە بڕوات و ئەوانيش بە سوارى وشتر بڕۆن، بۆيە پێشنياريان بۆ كرد سەربكەوێت و وتيان: ئێمە لە برى تۆ بە پێى دەڕۆين، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە وەڵامدا پێى فەرموون (مَا أَنْتُمَا بِأَقْوَى مِنِّي، وَلَا أَنَا بِأَغْنَى عَنِ الْأَجْرِ مِنْكُمَا[2] (نە نێوە لە من بەهێزترن، نە منيش لەئێو بمێنەتترم لە پاداشت وەرگرتن).

وێڕاى ئەوانەش، زۆربەى كات پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە پيادە لەناو مەدينەدا جووڵەى دەكرد، دەقەكانى فەرموودەش پڕن لە بەڵگە لەو بارەيەوە،



[1] - صحيح البخاري، الرقم 2165، سنن ابن ماجة، الرقم 2146.

[2] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 3978، صححه الألباني و حسنه شعيب الأرناؤوط.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى