تيرهاوێژيى لە ئيسلامدا

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) گرنگيەكى زۆرى دەدا بە تيرهاوێژيى و موسڵمانانى هاندەدا منداڵەكانيان فێرى تيرهاوێژيى بكەن،

خۆيشى هاودەم بە هاوەڵان بەشداريى دەكرد، وەك سەلەمەى كوڕى ئەكوەع دەگێڕێتەوەو دەڵێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) داى بە لاى خەڵكێكدا لە بازاڕ سەرقاڵى هاويشتن بوون، ئەويش فەرمووى (ارموا بني إسماعيل فإن أباكم كان رامياً، ارموا وأنا مع بني فلان)،  تيمى بەرامبەر كە ئەوەيان بيست، وەك رێزێك بۆ پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەستيان هەڵگرت لە تيرهاوێژيى، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لێى پرسين بۆچى دەستيانهەڵگرت؟ ئەوانيش وتيان چۆن بەرامبەر بە تيمێك دەوەستينەوە كە پێغەمبەرى خواى تێدا بێت؟ ئينجا بۆ نەوەستانى وەرزشەكە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ارموا وأنا معكم كلكم)،[1] (بهاوێژن، من لەگەڵ هەمووتانم).

 



[1] - صحيح البخاري - كتاب أحاديث الأنبياء - باب قول الله تعالى واذكر في الكتاب إسماعيل، الرقم 3373.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى