زۆرانبازيى لە ئيسلامدا

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەزموونى زۆرانبازيى كردووە لەگەڵ يەكێك لە كەسە ناودار و بەهێزەكانى ئەو بوارە بە ناوى روكانە، يان يەزيدى كوڕى روكانە، وەك ئيبن كەسير لە كتێبەكە مێژووييەكەيدا (البدايە والنهايە) هێناويەتى و دەڵێت بە سەنەدى جەييد هاتووە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سێ جار لەگەڵ يەزيدى كوڕى روكانەدا زۆرانبازيى كردووەو هەرسێ جارەكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) براوە بووە، ئينجا يەزيد پێى وت: ئەى موحەممەد، جگە لە تۆ هيچكەسى تر پشتى نەخستوومەتە سەر زەوى، كەس نەبووە هێندەى تۆ لام بێزراو بێت، وا ئێستا شايەتى دەدەم هيچ پەرستراوێك نيە جگە لە الله و تۆيش پێغەمبەرى خوايت.[1]



[1] - لێرەدا دەقەكەى ئيبن كەسير بە عەرەبى دادەنێينەوە بۆ ئەو كەسانەى حەز دەكەن وردەكاريى بەسەرهاتەكە بزانن (قُلْتُ: وَقَدْ رَوَى أَبُو بَكْرٍ الشَّافِعِيُّ بِإِسْنَادٍ جَيِّدٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، «أَنَّ يَزِيدَ بْنَ رُكَانَةَ صَارَعَ النَّبِيَّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - فَصَرَعَهُ النَّبِيُّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، كُلُّ مَرَّةٍ عَلَى مِائَةٍ مِنَ الْغَنَمِ، فَلَمَّا كَانَ فِي الثَّالِثَةِ، قَالَ: يَا مُحَمَّدُ، مَا وَضَعَ ظَهْرِي إِلَى الْأَرْضِ أَحَدٌ قَبْلَكَ، وَمَا كَانَ أَحَدٌ أَبْغَضَ إِلَيَّ مِنْكَ، وَأَنَا أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّكَ رَسُولُ اللَّهِ. فَقَامَ عَنْهُ رَسُولُ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - وَرَدَّ عَلَيْهِ غَنَمَهُ). انظر: ابن كثير: البداية والنهاية، دار هجر، الطبعة الأولى، سنة 1997م، ج4، ص 256.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى