ئیسلام و قەڵەوی

لە سەردەمی نەفامیدا خەڵکی شانازییان دەکرد بە قەڵەویەوەو خۆیان پێوە فش دەکردەوە، سەرسامی جەستەی خۆیان بوون، لە سەردەمی پێغەمبەریشدا (صلى الله عليه وسلم) دووڕوەکان ھەمان سیفەتیان ھەبوو، خۆیان قەڵەو دەکرد و شانازیشیان پێوە دەکرد، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەوانە سەرسام نەبوو، چونکە ھاوەڵانی فێر نەکردبوو خۆیان قەڵەو بکەن، بەڵکو وەک ناڕەزایەتیەک لە رووداوەکانی داھاتوو، وەک نیشانەیەکی خراپ باس لە دەرکەوتنی قەڵەوی دەکات، وەک دەفەرموێت

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت (خير الناس قرني، ثم الذين يلونهم، ثم الذين يلونهم ... إن بعدكم قوما يخونون ولا يؤتمنون، ويشهدون ولا يستشهدون، وينذرون ولا يفون، ويظهر فيهم السمن) (متفق علیه)  واتە:(چاکترینی خەڵک سەردەمی منن، دواتر ئەوانەی دوای ئەوان، دواتر ئەوانەی دوای ئەوان ... پاشان لە دوای ئێوەوە خەڵکانێ دەردەکەون کە ناپاکی دەنوێنن و متمانەپارێز نین،شایەتی دەدەن لە کاتێکدا داوای شایەتییان لێ نەکراوە، نەزر ئەکەن و نەزرەکەیان بەجێ ناگەیەنن، لەنێویشیاندا قەڵەوی دەردەکەوێت)، واتە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) قەڵەوی لەپاڵ ئەو سیفەتە خراپانەدا باس دەکات.

ھەرچەندە ئێمەی موسڵمان زۆرینەمان ئەم فەرموودانە دەبیستین، بەڵام لایەنی ھەرە کەمەکەی حەفتا لە سەدمان کێشمان زیادە و قەڵەوین، ئەمەش دەرکەوتنی نیشانەیەکی قیامەتە.

پێشەوا عومەری کوڕی خەتتاب دەیوت: (خوای گەورە ڕقی لە مرۆڤی قەڵەوە)، ھەروەھا دەیوت (پەنا ئەگرم بەخوا کە لەوەی قەڵەو بن یاخود ورگتان ھەبێ).


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە