ئایا پێغەمبەری خوا حەزی خواردنی ھەبووە؟

پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)، ئەگەر حەزی لە خواردنێک بێ خواردوویەتی، ئەگەر حەزییشی لێ نەبووبێ عەیبی لێ نەگرتووە وە وازی لێ ھێناوە. (ما عاب رسول اللە -ێلی اللە علیە وسلم- طعاما قط).

ئەمەش جۆرێک بووە لە پێشکەوتنی پزیشکی لە سیستمی خۆراکی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) کە ئەوەی حەزی پێ نەکردووە نەیخواردووە، بە پێچەوانەی ئێمەوە کە ھەندێ جار لەبەر رووگیری شتێ دەخۆین کە ھیچ حەزی پێ ناکەین، یان بە زۆر دەرخواردنی منداڵانی دەدەین، تەنانەت فێرمان دەکات زۆر نەکەین لە نەخۆشەکانیشمان، واتە ئەو شتەی حەزی پێ ناکەن بە زۆر دەرخواردیان نەدەین، وەک دەفەرموێت (لَا تُكْرِهُوا مَرْضَاكُمْ عَلَي الطَّعَامِ وَالشَّرَابِ، فَإِنَّ اللَّهَ يُطْعِمُهُمْ وَيَسْقِيهِمْ) (رواه ابن ماجة والترمذي و حسنه) واتە (نەخۆشەکانتان ناچار مەکەن بە خواردن و خواردنەوە، چونکە خوای گەورە خواردن و خواردنەوەیان پێ دەدات)

جابیری کوڕی عەبدوڵا دەڵێت جارێک باوکم فەرمانی کرد خواردنی (خەزیزە) ئامادە کرا، ئینجا بە مندا ناردی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، منیش بردم بۆی و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ماڵی خۆی بوو، فەرمووی (ئەی جابیر ئەوە چیە؟ ئایا گۆشتە؟) وتم نا بەڵکو خواردنی (خەزیزە)یە، ئەویش فەرمانی کرد و خواردنەکەیان لەدەست گرتم، کاتێک گەڕامەوە بۆ لای باوکم وتی ئایا پێغەمبەری خوات (صلى الله عليه وسلم) بینی؟ وتم بەڵێ، وتی ئایا ھیچی وت؟ وتم بەڵێ فەرمووی (ئەی جابیر ئەوە چیە؟ ئایا گۆشتە؟) باوکم وتی لەوانەیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تاسەی گۆشتی کردبێت، چوو گێسکێکی سەربڕی و چاک برژێنرا، ئینجا پێی وتم بیبە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، منیش کە گەیشتمە لای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ھەر لەو شوێنەی خۆی بوو، فەرمووی (ئەوە چیە ئەی جابیر) وتم ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) گەڕامەوە بۆ لای باوکم و تی ئایا پێغەمبەری خوات (صلى الله عليه وسلم) بینی؟ وتم بەڵێ، وتی ئایا ھیچی فەرموو؟ وتم بەڵێ وای فەرموو، باوکیشم وتی لەوانەیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تاسەی گۆشتی کردبێت، بۆیە چوو گێسکێکی سەربڕی و چاک برژێنرا، ئینجا پێی وتم بیبە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی (جزى الله الأنصار عنا خيرا، و لا سيما عبدالله بن عمرو بن حرام و سعد بن عبادة)، (رواه الحاكم و صححه و وافقه الذهبي) واته: (خوای گەورە لە بری ئێمە پاداشتی خێری پشتیوانان بداتەوە بەتایبەت عەبدوڵای کوڕی عەمری کوڕی حەرام و سەعدی کوڕی عوبادە).

لە فەرموودەی تردا ھاتووە کە پێغەمبەری خوا حەزی بە کوولەکە کردووە، حەزی بە ھەندێ خواردن کردووە، ھەندێ خواردنیشی نەخواردووە لەبەرھۆکارێکی تایبەت بۆ نموونە سیر و پیازی نەخواردووە لەبەر بۆنەکەی، یان گۆشتی بزنەمژەی نەخواردووە، چونکە حەزی پێ نەکردووە.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە