شیر وەك چارەسەرێكی بنەڕەتی

زۆرێك لەو نەخۆشانەی دێنە لامان، كاتێك سەیری ئەو چارەسەرانە دەكەین كە پزیشكانی دی لە ناوخۆ و دەرەوەی ولآت بۆیان نووسیون، ئەوانەن كە دەكرێت بە خواردنەوەی شیر هەموو ئەو چارەسەرانە دەست بكەون، بەڵكو بەشێكیان هەر لە شیرەوە وەرگیراون و لێرەش نەخۆش بە سەرسامی و گرنگیەوە هەڵمەتی بۆ دەبات، بەڵام كاتێك پێشنیاری شیری خۆماڵی بۆ دەكەیت، مەسەلەكە بە گاڵتە دەگرێت و عەقڵی نایگرێت، جا هەرچەندە لە شیرخواردنەوە دووربگرین، زیاتر باجەكەی دەدەین، شیرێكی تازەو هەرزان و بەتام كە بە ئاسانی دەگاتە دەستمان، ئەگەر سوودی لێ وەرنەگرین ناچار دەبین بە سەختی و بە تێچوویەكی زۆرتر و لە دوورە دەستیەوە بەدەستی بخەین، شیرخواردن چارەسەرێكی گرنگە بۆ كەمخوێنی و ئازاری جومگەكان و سەرئێشە و قەڵەوی و بەدخۆراكی منداڵ.

كەسە بە تەمەنەكان زیاتر لە هەموان پێویستیان بە شیرە، وەك چۆن بە منداڵی ئیشیان بە شیر خواردنەوە دەڕۆیشت، لە پیریشدا بەبێ شیر ئیشیان ناڕوات، دەبێت گرنگیەكی زۆری پێ بدەن، پێغەمبەریش (صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بەمە داوەو رێنمایی كەسە بە تەمەنەكانی كردووە گرنگی بدەن بە رۆژانە شیرخواردنەوە.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە