گرنگی زەیتی زەیتوون

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت (كلوا الزيت وادهنوا به فإنه من شجرة مباركة)،[1] (زەیتی زەیتوون بخۆن و بۆ چەوركردنیش بەكاری بهێنن چونكە لە دارێكی موبارەكە).

یەكەم توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە زەیتوون لە ساڵی 1986 دا بلآوكرایەوە، واتە خەڵكی درەنگانێكی زۆر درەنگ هەستیان كرد بە گرنگی زەیتوون و كەوتنە لێكۆڵینەوە لەسەری، بەڵام رۆژ بە رۆژ بازاڕی زەیتوون گەرمتر دەبێت و كەرتی تەندروستی زیاتر بیر لە گرنگیدان بەو بەخششە دەكاتەوە، كۆمپانیای ئەوروپی تایبەت بە دروستكردنی دەرمان هەیە بەشی هەرەزۆری دەرمانەكانی لە زەیتوون دروست دەكات.

پێكهاتەی زەیتی زەیتوون بەم چەشنەیە: لە %67ی ئاوە، لە %13ی زەیتە، لە %5ی پڕۆتینە، لە %1ی مەعدەن و خوێیەكانە، ئەم پێكهاتەش لە هەر خواردنێكی تردا دەست ناكەوێ، بۆیە هەركەس كەمتر گرنگی بدات بە زەیتوون، زەحمەتە بتوانێت بە خواردنی تر قەرەبووی بكاتەوە.

زەیتی زەیتوون نەوەك هۆكار نیە بۆ قەڵەوی و چەوری لەش، بەڵكو چەوریش دائەبەزێنێت، هەم مرۆڤیش تێر دەكات و كەسەكە خوو ناداتە زۆرخۆری بێ ئەوەی تووشی بەدخۆراكی بكات، وزەی پێویستیش دەبەخشێت بە لەش، كەوچكێ زەیتی زەیتوون بەسە بۆ وزەی پێویستی بەیانی تا ئێوارەی مرۆڤێكی ئاسایی، بەمە كەسەكە هەم وزەی هەیە و هەم هەست بە تێری دەكات و قەڵەویش نابێت، چەوری لەشیشی زیاد ناكات و رزگاری دەبێت لە زۆری كۆلیسترۆڵ.

رێكخراوی جیهانی خواردن و دەرمان پێشنیاری كردووە هەر مرۆڤێك پێویستە لە رۆژێكدا دوو كەوچك زەیتی زەیتوون بخواتەوە، ئێمەی موسڵمانیش چواردە سەدەیە لەلایەن پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم) رێنمایی كراوین، كەچی تا ئەوپەڕی سنوور كەمتەرخەمیمان بەرامبەر نواندووە



[1] - سنن الترمذي، الرقم 1820، سنن ابن ماجة، الرقم 3316، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6495، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6495، المستدرك على الصحيحين، الرقم 3439 وصححه و وافقه الذهبي.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە