زەیتی زەیتوون وەك چارەسەر

زەیتی زەیتوون ماددەی سلینیۆم و زینك و نوحاس و ئاسنی تێدایە، سۆدیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفەیت و یۆدی تێدایە، جا ئێمە لە كوردستان زۆر پێویستمان پێیەتی، چونكە ناوچەكەمان شاخاویەو هەرچی ماددەی یۆد هەیە دەچۆڕێتەوە خوارەوەو دەشۆرێتەوەو سوودی لێ نابینین، بۆیە نەخۆشی غوددە لەلای ئێمە زۆرەو دوای ئەوە دەبێتە گرێ دواتر نەخۆشی لێ دروست دەبێ.

ئافرەتانی سكپڕ و مندالآنیش زۆرجار كێشەی كەمی ئاسنیان هەیە، زەیتی زەیتوون یەكێكە لەو خواردنانەی كە بە چڕی ماددەی ئاسنی تێدایە.

لەناو زەیتی زەیتووندا ڤیتامین (A) هەیە كە بۆ چاو و شەبەكەی چاو و پێست و پەردەكانی ناوەوەی جۆگەی هەرس و جۆگەی هەناسەدان پێویستە، ڤیتامینی تێدایە كە پێویستە بۆ كۆئەندامی زاوزێ، هەروەها ئەمڕۆ زانست سەلماندوویەتی كە زەیتی زەیتوون ڤیتامین (K) و ڤیتامین (E) یشی تێدایە، ئەمەش وا لە مرۆڤ دەكات روخسار و جەستەی گەنج ببێتەوە، بڕوانە ئەو ولآتانەی كە زەیتی زەیتوون زۆر بەكاردێنن، ولآتەكەیان تەندروستەو كێشەی نەخۆشییان لە چاو شوێنانی تر كەمترە.

زەیتی زەیتوون بۆ پرۆسەی هەرسكردن زۆر گرنگەو لە زۆربەی ئەو دەرمانانە باشترە كە بۆ چارەسەری قۆڵۆن بەكارئەهێنرێن، چونكە چاكترین ماددەیە بۆ شۆردنەوەو پاككردنەوەی گەدە و ریخۆڵە، بۆیە تكام وایە ئەو كەسانەی قۆڵۆنیان هەیە هەتا دەتوانن گرنگی بە زەیتی زەیتوون بدەن.

ئەمڕۆ چەوریەكی زۆر لەسەر جگەری هاولآتیانمان نیشتووە، رۆژانە ئەو هەموو نەشتەرگەریەی زراو دەكرێت، چارەسەرەكەی زۆر ئاسانە، گرنگیدان بە زەیتی زەیتوون، چونكە ماددەی (كۆڵیسیستۆكانین)ی تێدایە كە باشترین چارەسەرە بۆ جگەر و زراو، هەروەها زەیتی زەیتوون بەردی گورچیلە و بەردی زراو لێكهەڵدەوەشێنێ و ناهێڵێت دروست ببن.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە