سوودەكانى ئاردی بۆر

 

پێغەمبەرى خوا (صلی الله علیە وسلم) هەتا ئەو رۆژەی وەفاتی كرد ئاردی سپی نەخوارد،  بەڵكو تا وەفاتی كرد تەنها نانی جۆی دەخوارد.

بەكارهێنانی ئاردی بۆر ئەم سوودانەی هەیە:

نەرمی و پاراوی پێست ئەپارێزێت.

رێگری دەكات لە دروستبوونی بەردی زراو.

بەرگری لەش زیاد دەكات.

رێگری دەكات لە تووشبوون بە صەوەفان.

پووكانەوەی ئێسكەكان كەم دەكاتەوە.

رێژەی چەوری و كۆلیستڕۆڵ دائەبەزێنێت.

رێگری دەكات لە تووشبوون بە كۆڵۆن و هۆكاری دووركەوتنەوەیە لە نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و گەدە بە شێوەیەكی تەندروست دەهێڵێتەوە.

ئەگەری تووشبوون بە شەكرە كەم دەكاتەوە و رێژەی شەكر لە لەشدا دائەبەزێنێت.

هۆكارە بۆ رێگری لە تووشبوون بە هەندێ نەخۆشی دڵ.

هۆكارە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە شێرپەنجەی مەمك.

هۆكارە بۆ رێگریكردن لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری مرۆڤ.

هۆكارێكی سەرەكی تووشبوونمان بە نەخۆشیە درێژخایەنەكانی وەك شەكرە و چەوری خوێن و پەستانی خوێن و ..هتد، زۆر گرنگیدانە بە ئاردی سپی، سووچی تاوانەكەش لە خۆمانەوەیە كە وەك چۆن رێنمایی پەرستشەكانمان وەرگرتووە، نەمانتوانیوە ئاواش رێنمایی شێوەو بەرنامەی خۆراك لە پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم) وەربگرین.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە