گۆشت بخۆین یان نا؟

 

مرۆڤ پێویستی بە خواردنی گۆشت هەیە و ناتوانێت خۆی لێ بێباك بكات، دەكرێت ئەمڕۆ و سبەی چەند توێژینەوەیەك بخوێنیتەوە كە باس لە خراپی گۆشت بكەن، نابێت بەوانە قەناعەت بكەیت، چونكە پێوەری دروست بریتیە لە پەیامی خوا و سیستمی خۆراكیی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) كە رێگەیان داوە بە خواردنی گۆشت و لە هەندێ كات و حاڵەتیشدا مرۆڤیان بۆ هانداوە، وەك چۆن دەیان بابەتی تر بە توێژینەوە شتێكیان سەلماند پێچەوانەی ئەوەی لە ئیسلامدا باسكراوەو دوای ماوەیەك بە توێژینەوەی تر هەڵەو نادروستی ئەو پێچەوانەبوونەیان سەلماند.

ئەو پڕۆتین و وزە سوودبەخشانە خوای گەورە لە گۆشتی ئاژەڵدا دایناوە، بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستە و مرۆڤ ناتوانیت دەستبەرداریان بێت، گۆشت هەریەك لەمانەی تێدایە: ڤیتامینB12، B6، نایەسین، ڕیبۆفلاڤین، پەیامین، زینك، سیلینیۆم، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، سۆدیۆم، مس، ماددەیەكی پێویستە بۆ پێكهاتەی ئێسك و ددان، بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگری لەش، بۆریەكانی خوێن رێك دەخات و بەهێزیان دەكات، تەغزیەی مێشكی مرۆڤ دەكات و بەهێزی دەكات، بۆ زیرەكی مندالآن گرنگە.

بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە بزانین چەندە و چۆن و كەی گۆشت بخۆین، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە دەستمان داوەتێ زۆر نەگونجاوە، جا هیچ كەس ئەم بابەتە نەكاتە بیانوو بۆ ئەوەی خوو بداتە گۆشت خواردن، ئەگەر هەفتەی جارێك بخورێت هەوڵ بدە بیكەیت بە دوو هەفتە جارێك، چونكە گۆشت ماوەیەكی زۆری ئەوێت تا پێكەوە ئەنرێت، بۆیە گۆشتی بەرخ لە گۆشتی مەڕ بەسوودترە، چونكە مەڕ ماوەیەكی زیاتری دەوێت تا گۆشتەكە پیچكەوە بنێت، گۆشتی مەڕیش لە گۆشتی مانگا باشترە، ئێستا بتەوێت گۆشتێ كە چەند مانگێ یان چەند ساڵێكی ویستووە پێكەوە بنرێت، لە گەدەتدا بە چەند كاتژمێرێك هەرس بكەیت، ئەزیەت و ناڕەحەتی هەیە،  بۆیە زۆرخواردنی گۆشت نەوەك سوودەكەت پێ لەدەست دەدات، بەڵكو زیانیشی دەبێت، گەدە و جۆگەی هەرس ماندوو دەكات و دەبێتە هۆی قۆڵۆن.

باشتر وایە كە گۆشت خورا، گۆشتی تازە بخورێت، هەروەها سەوزە و میوەی لەگەڵدا بخورێت.

منداڵ هەتا تەمەنی پاش باڵغبوونیش زۆر پێویستی بە گۆشت هەیە، چونكە ئەو تەمەنە تەمەنی گەشەیە و گۆشتیش یەكێكە لە خۆراكە پێویستەكان بۆی، یان ئەو نەخۆشانەی نەشتەرگەری دەكرێن یان ئەوانەی ماوەیەك خواردن ناخۆن، هەموو ئەمانە پێویستیان بە گۆشت خواردنە.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە