بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

خواردنەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) وەك خۆپاراستن لە نەخۆشیە درێژخایەنەكان خوراون، بۆ نموونە پێشوەختە خۆپاراستن بووە لە شەكرە و پەستانی خوێن و شێرپەنجە و دەركەوتنی پیری و سستی جەستەی مرۆڤ، بۆیە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) هەتا وەفاتی كرد رەنگی پیری پێوە دیار نەبوو.

هەروەها خواردنەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) چارەسەری دەروونییان لەخۆگرتووە، چارەسەری خەمۆكی و راڕایی  و دڵتەنگی بون، هۆكاری بەهێزكردنی یادەوەری بون.

ئەو خواردنانەی خواردوونی، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا لەلایەن پێغەمبەری خواوە (صلی الله علیە وسلم) نەخوراون، بەڵكو لەوانەیە خواردن هەبووبێت هەفتەی جارێك دووبارە نەبووبێتەوە، خواردن هەبووبێت بە مانگێك جارێ نەیخواردبێت، واتە ئەو خواردنانە بە جیا جیا و لە كات و ساتی جیاوازدا خوراون، ئەگەرنا جار هەبووە چەند شەو بەسەر یەكەوە تێپەڕ بووەو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) و خێزانەكانی شتێكی وایان شك نەبردووە بیخۆن، چونكە وەك چۆن خواردن وزە دەبەخشێت بە مرۆڤ و گرنگە، نەخواردنیش وزەبەخشە بەو واتایەی رێگری دەكات لە زیانگەیاندن بە جەستە.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە