رۆژوو و سكپڕيى و شيردان

ئافرەتی سكپڕ لە سەرەتای سكپڕیەكەیدا هیچ كێشەیەكی نیە بۆ رۆژوو گرتن، چونكە منداڵەكەی هێندە بچووكە كە رۆژووگرتنەكەی هیچ كاریگەریەكی نەرێنی نابێت، بۆیە دایك دەتوانێت تا شەش مانگی یەكەمی سكپڕی بێ هیچ ترسێك بەڕۆژوو بێت و رۆژووەكە هیچ زیانێكی نابێت بۆ خۆی و منداڵەكەشی، چاكترە دایكەكە لە پارشێو و لە كاتی بەربانگكردنەوەدا خواردنی بەسوود و پێویست بخوات، بەڵام ئەگەر لە مانگەكانی كۆتاییدا سكەكەی هێندە گەورە بوو كە فشاری لەسەر ناوپەنچكی دروست كرد، یان پێویستی بە خواردنێكی زۆرتر بوو لەبەر منداڵەكەی، یان ترسی لە تەندروستی خۆی بوو، یان رۆژووگرتنەكەی بێهێزی كرد، لەم حاڵەتانەدا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت.

ئەو ئافرەتانەی شیرئەدەن بە منداڵەكانیان، ئەگەر زانییان هاودەم بە رۆژووگرتنەكە شیردانەكە بێهێزیان ناكات و چالاكییان دەمێنێت و بڕستیان نابڕێت و ئەتوانن ئەركی خۆیان و منداڵ و هاوسەریشیان بەجێبگەیەنن، ئەوا دەتوانن رۆژووەكەیان بگرن، بەڵام ئەگەر ئافرەتێكی شیردەر بینی بە رۆژووگرتنەكەی شیرەكەی هێندە كەم ئەكات منداڵەكەی برسی ئەكات، یان خۆی بێهێز و بێتوانا ئەكات و لە چالاكی ئەخات، ئەوكات پاش پرس كردن بە مامۆستایەكی شارەزای بواری ئایینی، دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت، دواتر بۆ شێوازی رۆژووگرتنەوەكەی دەبێت پرس بە مامۆستایەكی شارەزا بكات.


بابەتی پەیوەندار

رۆژوو لە بەرژەوەنديتە

رۆژوو و نەخۆشييەكان

رۆژوو و نەخۆشيى گورچيلە

رۆژوو و نەخۆشييەكانى گەدە

رۆژوو و نەخۆشييەكانى دڵ

رۆژوو و نەخۆشيى شەكرە

رۆژوو و سكپڕيى و شيردان

1