رۆژوو و نەخۆشييەكانى دڵ

ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی دڵ سستییان هەیە، ئەگەر دڵ سستیەكەیان زۆر قورس نەبوو، تووشی هەناسە توندی و كۆبوونەوەی ئاوی ناو سیەكان و قاچ ئاوسانی نەكرد، ئەوا بەڕۆژووبوون ئەركێكی زۆر لە كۆڵی دڵ ئەكاتەوە، بەڵام ئەگەر كەسەكە پێویستی بە خواردنی ئەو حەبە بوو كە وای لێ بكات میز بكات، یان پێویستی بەوە بوو لە نەخۆشخانە بكەوێت، یان پێویستی بەوە بوو چارەسەرێكی كتوپڕی سستی دڵی بۆ بكرێت، لەم كاتانەدا نەخۆشەكە بە ناچاری دەبێت رۆژووەكەی بشكێنێت.

ئەوانەی نەخۆشی زەبحەی دڵیان هەیە ، واتە تووشی سنگتوند بوون دەبن، یان بۆریەكانی خوێنی دڵیان خوێنی كەمیان بۆ دەچێت، ئەگەر ئازارەكەی زۆر نەبوو و حەبی ژێر زمانی بەكاربهێنێت، ئەتوانێت رۆژووەكەی بگرێت و حەبەكانی بخاتە پارشێو و بەربانگەوە.

بەڵام هەركات ئازاری سنگی بۆ درسوت بوو، یان زەبحەكەی یاری كرد، لەو كاتەدا بە ناچاری ئەبێت رۆژووەكەی بشكێنێت.

ئەو كەسانەی تووشی جەڵدەی دڵ بوون، ئەگەر جەڵدەكەیان لە حاڵەتی شەش هەفتەی یەكەمدا نەبوو و بوو بە حاڵەتێكی لەبیركراو، ئەوە زۆر ئاسایی ئەتوانێت رۆژووەكەی بگرێت، بەڵام ئەگەر لە ماوەی شەش هەتەی یەكەمدا بوو، باشتر وایە بەرۆژوو نەبێت و ئاو و شلەمەنی زۆر بخواتەوەو چارەسەرەكانی بە جوانی وەربگرێت.

ئەو كەسانەی نەخۆشی صەمامی دڵیان هەیە، ئەم نەخۆشانە ئەگەر صەمامەی دڵەكەیان كێشەی رۆماتیزمی نەبێت، هەروەها هەناسەتوندییان بۆ دروست نەكات، حاڵەتێكی جێگریان هەبێت و حاڵەتی قورسیان نەبێت، وە حەبی تایبەت بە میزكردنیان نەبێت، ئەمانە ئەتوانن رۆژوو بگرن.

 


بابەتی پەیوەندار

رۆژوو لە بەرژەوەنديتە

رۆژوو و نەخۆشييەكان

رۆژوو و نەخۆشيى گورچيلە

رۆژوو و نەخۆشييەكانى گەدە

رۆژوو و نەخۆشييەكانى دڵ

رۆژوو و نەخۆشيى شەكرە

رۆژوو و سكپڕيى و شيردان

1