رۆژوو و نەخۆشيى شەكرە

نەخۆشی شەكرە لە ئەنجامی زۆرخواردن یان قەڵەویەكی زۆر یان چەندین هۆكاری ترەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئەمڕۆژەش لە جیهاندا بە گشتی و لە وڵاتی خۆشماندا بە تایبەتی روو لە هەڵكشانە، بە تایبەتی تر لە تەمەنی چل ساڵیەوە، هەموو مرۆڤێ پێویستی بەویە پارێز بكات لە هۆكارەكانی تووش بوون بە نەخۆشی شەكرە  یان بەرزبوونەوەی شەكرە،.

ئەو نەخۆشانەی تەنها بە پارێزكردن چارەسەر دەبن، زۆر بە ئاسایی دەتوانن بە رۆژوو بن، بگرە رۆژوو چارەسەرەو نەخۆشەكە بە لاوازبوون شەكرەكە ئەپەڕێنێ.

ئەو كەسانەی چارەسەری بەردەوامیان هەیە بۆ نەخۆشی شەكرە، ئەوانەی دوو حەب دەخۆن، دەتوانن لە پارشێودا نیو حەب بخۆن و لە بەربانگدا یەك حەب بخۆن بۆ ئەوەی تووشی دابەزینی شەكر نەبن، چونكە دابەزینی مەترسیدارترە لە بەرزبوونەوەی.

ئەو كەسانیە لە كاتی رۆژووگرتندا شەكرەیان دائەبەزێت، تووشی سەرئێشەو گێژبوون و بێهێزی دەبن، ئەمانە بە ناچاری دەبن رۆژووەكەسان بشكێنن.

بە گشتی ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، هەركات بێتاقەت بوون و بێهێزی و سەرئێشەیان تووش بوو دەتوانن رۆژووەكەیان بشكێنن.

ئەو نەخۆشانەی لە پێش تەمەنی سی ساڵی و لە گەنجیدا تووشی شەكرە بوون، ئەمانە دەتوانن بە رۆژوو نەبن.

ئەو نەخۆشانەی بە ئەنسۆلین بەندن، دەتوانن بە رۆژوو نەبن.

ئەو كەسانەی سێ ژەم حەبیان هەیە، واتە لە سێ جار زیاتر چارەسەر وەربگرن، ئەم نەخۆشانە دەتوانن بەڕۆژوو نەبن.

ئەو نەخۆشانەی شەكرەیان بەرز نزم ئەكات و كۆنتڕۆڵی سەختە، دەتوانن بە رۆژوو نەبن.

ئافرەتی دووگیان كە شەكرەی هەیە دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت.

ئەو نەخۆشانەی ماوەیەكی زۆر تووشی شەكرە بوون و زیان بەر جەستەیان كەوتووە، وەك زیان گەیشتن بە چاویان، ئەمانەش دەتوانن بە رۆژوو نەبن.

ئەو نەخۆشانەی بە هۆی شەكرەوە زۆر دەخەوێنرێن، ئەمانەش دەتوانن بەرۆژوو نەبن.

ئەو نەخۆشانەی شەكرەیان هەیە و بەرۆژوو دەبن، پێویستە پێش رەمەزان سەردانی پزیشكی تایبەت بكەن بۆ ئەویە رێنمایی پێویستیان پێ بدات، پاشان پێویستە ئاوێكی زۆر بخۆنەوە، كە بەربانگیان كردەوە بە چەند دەنكە خورمایەك و پاشان وەجبەیەكی سووكی خواردن بخۆن، دوای گەڕانەوە لە تەراویحیش وەجبەیەكی تری سووك خواردن بخۆن، پارشێوانیش پێش بانگی بەیانی وەجبەیەك نان بخۆن.


بابەتی پەیوەندار

رۆژوو لە بەرژەوەنديتە

رۆژوو و نەخۆشييەكان

رۆژوو و نەخۆشيى گورچيلە

رۆژوو و نەخۆشييەكانى گەدە

رۆژوو و نەخۆشييەكانى دڵ

رۆژوو و نەخۆشيى شەكرە

رۆژوو و سكپڕيى و شيردان

1