رۆژوو و نەخۆشيى گورچيلە

ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە

ئەو نەخۆشانەی گورچیلەیان سستە و بە شێوەیەكی كتوپڕ تووش بون، ئەوانەی لە مانگی یەكەمی تووشبوونیاندان دەتوانن بەڕۆژوو نەبن، زۆرجاریش واجب ئەبێت بەڕۆژوو نەبن، چونكە پێویستیان بە چارەسەرە و دەبێت ئاوی زۆر بخۆنەوەو غەسلی گورچیلەیان بۆ بكرێت.

ئەو كەسانەش توشی ئازارێكی زۆری گورچیلە دەبن یان بەردی گورچیلەیان دائەبەزێت، ئەمانەش دەتوانن بەڕۆژوو بن.

حاڵەتێكی تر بریتیە لە سستی گورچیلە بە شێوەیەكی بەردەوام، ئەو كەسانە میز دەرناكەن و میزەكە دەگەڕێتەوەو نەخۆشەكە هەناسە توندی و بێتاقەتی و قاچ ئاوسانی تووش دەبێت، ئەو كەسانە دەتوانن لە رۆژانی غەسلەكەیاندا بە رۆژوو نەبن و رۆژەكانی تر رۆژوو بگرن.

ئەو كەسانیە بەردی گورچیلەیان هەیە، جاران واد ەزانرا رۆژوو دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی گورچیلە و كەڵەكەبوونی بەرد، بەلام توێژنەوەی نوێ ئەوەی دەرخستووە كە رۆژوو هۆكارێكە بۆ رێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، بۆیە ئەو نەخۆشانە دەتوانن بەڕۆژوو بن بن مەرجێك پارشێوان بتوانن ئاو زۆر بخۆنەوەو ئێوارانیش زوو بەربانگ بكەنەوە.

ئەو كەسانەی یەك گورچیلەیان هەیە، خەڵكێك ئەمە بە نەخۆشی دەزانن، بەڵام لە بنەڕەتدا هیچ كێشەیەكی نیە و گورچلەیەك توانای هەیە هێندەی دوو گورچیلە بئاوسێت و هەمان كار بكات كە دوو گورچیلە دەیكەن، بۆیە ئەو كەسانە دەتوانن بەڕۆژوو بن و كێشەیان نیە.

بە شێوەیەكی گشتی تەنها لە حاڵەتی ئازاری كتوپڕ یان سستی كتوپڕدا دەكرێت رۆژوو نەگرن، بەڵكو رۆژووگرتن پشوویەك دەدات بە گورچیلەكان.


بابەتی پەیوەندار

رۆژوو لە بەرژەوەنديتە

رۆژوو و نەخۆشييەكان

رۆژوو و نەخۆشيى گورچيلە

رۆژوو و نەخۆشييەكانى گەدە

رۆژوو و نەخۆشييەكانى دڵ

رۆژوو و نەخۆشيى شەكرە

رۆژوو و سكپڕيى و شيردان

1