گرنگی زەیتوون

 

زەیتوون ئەو بەخششە خواییەیە كە زۆرێكمان نرخ و گرنیەكەی نازانین و دەمێكە خۆمان بێبەش كردووە لە سوودەكانی، سوپاس بۆ خوا بەرهەمێكیشە لە كوردستاندا دەچێندرێت، واتە شتێك نیە بە سەختی بەردەست بخرێت، زەیتی زەیتوونیش هێندە بەنرخ و گرنگە دەكرێت بە (زێڕی شل) ناوببرێ.

خوای گەورە دەفەرموێت (اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالأرْضِ مَثَلُ نُورِهِ كَمِشْكَاةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍ مُّبَارَكَةٍ زَيْتُونِةٍ لا شَرْقِيَّةٍ وَلا غَرْبِيَّةٍ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ نُّورٌ عَلَى نُورٍ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَن يَشَاء وَيَضْرِبُ اللَّهُ الأمْثَالَ لِلنَّاسِ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ) (النور: ٣٥)

هەروەها دەفەرموێت (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ)(التین: ١)

دەبینین خوای گەورە لە باسی زەیتووندا باسی پیرۆزی و بەرەكەت دەكات، هەروەها سوێند دەخوات بە زەیتوون، چونكە دەیەوێت سەرنجمان رابكێشێت بۆ لای زەیتوون.

بڕوای تەواوم بەوە هەیە ئەگەر بەو جۆرەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) رێنمایی كردوین سیستمی خۆراكیمان رێك بخەین، %10 ی ئەو دەرمانانەی دەهێنرێنە كوردستان بەس بوون بۆ چارەسەر، هەزاران كێشەی كەرتی تەندروستی چارەسەر دەبوون و نەخۆشخانەكان چۆڵ دەبوون.

یەكەم توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە زەیتوون لە ساڵی 1986 دا بلآوكرایەوە، واتە خەڵكی درەنگانێكی زۆر درەنگ هەستیان كرد بە گرنگی زەیتوون و كەوتنە لێكۆڵینەوە لەسەری، بەلآم رۆژ بە رۆژ بازاڕی زەیتوون گەرمتر دەبێت و كەرتی تەندروستی زیاتر بیر لە گرنگیدان بەو بەخششە دەكاتەوە، كۆمپانیای ئەوروپی تایبەت بە دروستكردنی دەرمان هەیە بەشی هەرەزۆری دەرمانەكانی لە زەیتوون دروست دەكات، خۆم بە چاوەكانی خۆم نموونەی بەرهەمەكانی كۆمپانیایەكی بەریتانیم لە ولآتی ئەردەن بینی كە زۆربەی زۆری بەرهەمەكانی لە زەیتوون بوو.

پێكهاتەی زەیتی زەیتوون بەم چەشنەیە: لە %67ی ئاوە، لە %13ی زەیتە، لە %5ی پڕۆتینە، لە %1ی مەعدەن و خوێیەكانە، ئەم پێكهاتەش لە هەر خواردنێكی تردا دەست ناكەوێ، بۆیە هەركەس كەمتر گرنگی بدات بە زەیتوون، زەحمەتە بتوانێت بە خواردنی تر قەرەبووی بكاتەوە.

رێكخراوی جیهانی خواردن و دەرمان پێشنیاری كردووە هەر مرۆڤێك پێویستە لە رۆژێكدا دوو كەوچك زەیتی زەیتوون بخواتەوە، ئێمەی موسڵمانیش چواردە سەدەیە لەلایەن پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) رێنمایی كراوین، كەچی تا ئەوپەڕی سنوور كەمتەرخەمیمان بەرامبەر نواندووە، بڕوام وایە دەبێت دواجار سەرجەم پزیشكان، سیاسەتمەداران، بەڕێوەبەران و تایبەتمەندانی تریش رووبكەنەوە بەرنامەكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بپرسن چی بكەین و چۆن بخۆین و چۆن بڕۆین، چونكە پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) لەلایەن پەروەردگارەوە رێنوێنی كراوە.


بابەتی پەیوەندار

هێڵە گشتیەكانی بەرنامەی خۆراكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

میوە

هەنگوین و نەخۆشی

پێكهاتە و گرنگی هەنگوین

گۆشتی سپی

گۆشتی سوور

خواردنی گۆشت

نانی جۆ

سركە

سوودەكانی زەیتی زەیتوون

123