زەیتی زەیتوون وەك چارەسەر

 

زەیتی زەیتوون ماددەی سلینیۆم و زینك و نوحاس و ئاسنی تێدایە، سۆدیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفەیت و یۆدی تێدایە، جا ئێمە لە كوردستان زۆر پێویستمان پێیەتی، چونكە ناوچەكەمان شاخاویەو هەرچی ماددەی یۆد هەیە دەچۆڕێتەوە خوارەوەو دەشۆرێتەوەو سوودی لێ نابینین، بۆیە نەخۆشی غوددە لەلای ئێمە زۆرەو دوای ئەوە دەبێتە گرێ دواتر نەخۆشی لێ دروست دەبێ.

ئافرەتانی سكپڕ و مندالآنیش زۆرجار كێشەی كەمی ئاسنیان هەیە، زەیتی زەیتوون یەكێكە لەو خواردنانەی كە بە چڕی ماددەی ئاسنی تێدایە.

لەناو زەیتی زەیتووندا ڤیتامین (A) هەیە كە بۆ چاو و شەبەكەی چاو و پێست و پەردەكانی ناوەوەی جۆگەی هەرس و جۆگەی هەناسەدان پێویستە، ڤیتامینی تێدایە كە پێویستە بۆ كۆئەندامی زاوزێ، هەروەها ئەمڕۆ زانست سەلماندوویەتی كە زەیتی زەیتوون ڤیتامین (K) و ڤیتامین (E) یشی تێدایە، ئەمەش وا لە مرۆڤ دەكات روخسار و جەستەی گەنج ببێتەوە، بڕوانە ئەو ولآتانەی كە زەیتی زەیتوون زۆر بەكاردێنن، ولآتەكەیان تەندروستەو كێشەی نەخۆشییان لە چاو شوێنانی تر كەمترە.

هەروەها زەیتی زەیتوون ماددەی فایبەری تێدایە كە ئەگەر كەسێك میوەش نەخوات زەیتی زەیتوون قەرەبووی بۆ دەكاتەوە.

زەیتی زەیتوون بۆ پرۆسەی هەرسكردن زۆر گرنگەو لە زۆربەی ئەو دەرمانانە باشترە كە بۆ چارەسەری قۆڵۆن بەكارئەهێنرێن، چونكە چاكترین ماددەیە بۆ شۆردنەوەو پاككردنەوەی گەدە و ریخۆڵە، بۆیە تكام وایە ئەو كەسانەی قۆڵۆنیان هەیە هەتا دەتوانن گرنگی بە زەیتی زەیتوون بدەن.

ڕۆژێ تاقی بكەرەوە بە برسیەتی تۆزێ زەیتی زەیتون بخۆ لەگەڵ خواردنێك یان زەلآتە یان كەمێك هەنگویندا، بزانە هیچ ژانەسك و قەبزیەكت هەیە؟! بزانە هەست ناكەیت جەستەت سووك ئەبێت؟!

ئەمڕۆ چەوریەكی زۆر لەسەر جگەری هاولآتیانمان نیشتووە، رۆژانە ئەو هەموو نەشتەرگەریەی زراو دەكرێت، چارەسەرەكەی زۆر ئاسانە، گرنگیدان بە زەیتی زەیتوون، چونكە ماددەی (كۆڵیسیستۆكانین)ی تێدایە كە باشترین چارەسەرە بۆ جگەر و زراو، هەروەها زەیتی زەیتوون بەردی گورچیلە و بەردی زراو لێكهەڵدەوەشێنێ و ناهێڵێت دروست ببن.

هەڵەیەكی ئێمە ئەوەیە زەیتوون تەنها لەگەڵ موقەبیلاتدا دەخۆین، لەكاتێكدا زەیتی زەیتوون بۆ خواردن زۆر چاكترە و هیچ زیانێكی نیە بۆ جەستەی مرۆڤ، حەقە لەمەودوا هەركەس لە توانایدا هەبوو ئەگەر هێلكەو رۆنێكیش بكرێت بە زەیتی زەیتوون بكرێت، چونكە زەیتی زەیتوون دوورت دەخاتەوە لەو  هەموو كۆلیسترۆڵەی كە لە لەشدا كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ زەیتوون تەنها لەوە دەرچووە ماددەیەكی خۆراكی بێت و بەس، بەڵكو لە زۆر شوێن بە مەبەستی جوانكاری بەكاردێت، هەروەها بە وزەبەخشین بە مرۆڤیش بەكاردێت، چونكە زەیتوون یەكێكە لەو ماددانەی ناگۆڕێت بۆ ماددەی خراپ و هیچ ماددەیەكی تریش تووشی خراپبوون ناكات.

زەیتی زەیتوون نەوەك هۆكار نیە بۆ قەڵەوی و چەوری لەش، بەڵكو چەوریش دائەبەزێنێت، هەم مرۆڤیش تێر دەكات و كەسەكە خوو ناداتە زۆرخۆری بێ ئەوەی تووشی بەدخۆراكی بكات، وزەی پێویستیش دەبەخشێت بە لەش، كەوچكێ زەیتی زەیتوون بەسە بۆ وزەی پێویستی بەیانی تا ئێوارەی مرۆڤێكی ئاسایی، بەمە كەسەكە هەم وزەی هەیە و هەم هەست بە تێری دەكات و قەڵەویش نابێت، چەوری لەشیشی زیاد ناكات و رزگاری دەبێت لە زۆری كۆلیسترۆڵ.


بابەتی پەیوەندار

هێڵە گشتیەكانی بەرنامەی خۆراكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

میوە

هەنگوین و نەخۆشی

پێكهاتە و گرنگی هەنگوین

گۆشتی سپی

گۆشتی سوور

خواردنی گۆشت

نانی جۆ

سركە

سوودەكانی زەیتی زەیتوون

123