سەعیدی کوڕی زەید (رەزاى خواى لێ بێت)
ناوى سەعیدی کوڕی زەیدی کوڕی عەمرە، لە دە هاوەڵە موژدەپێدراوەکە و یەکێکە لەوانەى زۆر زوو موسڵمان بوو. 
سەعید مێردى فاطيمەى خوشکی عومەرى کوڕی خەططاب بوو،  عاتیکەى خوشکی سەعیدیش ژنى عومەرى کوڕی خەططاب بوو. 
زەیدی باوکى، یەکێک بوو لەو کەسانەى لە سەردەمى نەفامیشدا بڕواى بە بتپەرستیی نەبوو، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) لە بارەیەوە فەرمووى: (ئەو لە رۆژی دواییدا بە تەنها وەک ئوممەتێک زیندوو دەکرێتەوە). 
پێش ئەوەى بانگەوازی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بچێتە ماڵی ئەرقەمەوە، سەعید موسڵمان بوو. 
سەعید لەسەر ئیسلام ئازارو ئەشکەنجەى زۆری چەشت، خۆی دەیوت: عومەر پێش ئەوەى موسڵمان بێت، لەسەر موسڵمان بوونم، من و خوشکەکەی خۆیشی دەبەستەوە. 
لە کاتى کۆچی موسڵمانان بۆ مەدینە، سەعیدیش یەکێک بوو لە کۆچەران. 
ماوەیەک پێش ئەوەى غەزاى بەدر، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەعیدی هاودەم بە طهلحە نارد تا هەواڵی کاروانی قوڕەیشیانى بۆ بهێنن، ئەوەبوو زانیاری وردیان هێنا و گەڕانەوە، دواى ئەوە گەشتێکی بەرەو شام دەستپێکرد.
سەعید لە غەزاى بەدردا لە مەدینە نەبوو، بەلآم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دەستکەوتەکاندا بەشی سەعیدی دانا، بەلآم لە غەزاى ئوحود و غەزاکاتى تریشدا بەشداریی کرد،  لە دواى وەفاتى پێغەمبەریش، بەشدارى جەنگە یەکلاکەرەوەکانى کرد.
جارێک ئافرەتێک چوو بۆ لاى مەڕوانى کوڕی حەکەم کە والى مەدینە بوو، وتى سەعید بەشیک لە زەویەکەى منى داگیر کردووە، مەڕوانیش ناردى بە شوێن سەعیددا تا لێپێچینەوەى لەگەڵ بکات، سەعید وتى من بەشێک لە زەوى ئەو داگیر بکەم لە کاتێکدا بیستوومە لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (من أخذ شبرا من الأرض ظلما، طوقه إلى سبع أرضين)، (هەرکەس بە ستەم بستێ زەوى ببات گەردن کۆت دەکرێت بۆ حەوت زەوى-واتە خوار حەوتەم توێژی زەوى-)، مەڕوان وتى ئیتر داواى بەڵگەت لێ ناکەم، سەعید وتى: خوایە، ئەگەر ئەم ئافرەتە درۆ دەکات ،چاوەکانى لێ وەرگریتەوەو لە زەوی خۆیدا بیکوژیت، ئەوەبوو ئەو ئافرەتە نەمرد تا بینایی لەدەستدا، پاشان جارێک بەناو زەویەکەیدا دەڕۆیشت، کەوتە چاڵێکەوەو مرد. 
دواجار زەید لە ساڵی پەنجا و دووى کۆچی و لە تەمەنى سەروو حەفتا ساڵیدا، لە ناوچەى عەقیق وەفاتى کرد.
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح


بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)