ئەسلەمى مەوڵاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)

ئەسلەم لە بنەرەتدا لە قيبطيەکانى میصرە،  هەروەها لە کۆچەرانە،  پێشتر مەوڵاى عەبباسی مامى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، عەبباس بەخشی بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، 
ماوەیەک پێش جەنگى بەدر موسڵمان بوو،  دواى غەزاى بەدر، لەگەڵ بڕێک لە موسڵمانانى تردا کۆچی کرد بۆ مەدینە.
ئەسلەم بەشدارى غەزاکانى ئوحود و خەندەق و سەرجەم غەزاکانى دواتریشی کرد، لە هەندێک لە غەزاکاندا، سەلماى خێزانیشی بەشداریی دەکرد، چونکە بەشداری کردنى جیهاد لاى هاوەڵان تەنها ئەرکێ نەبوو، بەڵکو حەز و ویستێک بوو بۆ بەدەستهێنانى رەزامەندیى خوا.
ئەسلەم دەڵێت شەوێک سەرمایەکى سەختمان تووش بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى کرد هەرکەس لێفەو شتى پێیە بیدات بەسەر ئەوەشدا کە نیەتى، من کەسم شک نەبرد هاوبەشیم بکات، بۆیە چووم بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، لێفەکەى خۆی دا بەسەر منیشدا، پێکەوە خەوتین تا بەیانى. 
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جارجارە دەچوو بۆ گۆڕستانى بەقیع و نزاى خێری دەکرد بۆ مردوانى موسڵمانان، لەگەڵ خۆیشیدا ئەسلەمى دەبرد.
ئەبوورافیع دواى وەفاتى پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و رۆڵی هەبوو لە فتووحاتى ئیسلامیدا و لەسەردەمى خەلیفە عومەرى کوڕی خەتتابدا بەشدارى فەتحى میصری کرد. 
دواجار ئەسلەم، لە سەردەمى خیلافەتى عەلى کوڕی ئەبووطالیبدا وەفاتى کرد.
خۆشەویستى ئەسلەم لەگەڵ ئیمامى عەلیدا زۆر دیار بوو، تەنانەت لەپێش مردنیدا، وەسیەتى کرد بۆ خەلیفە عەلى کوڕی ئەبووطالیب تا وریاى منداڵەکانى بێت، خەلیفەش ئەو وەسیەتەى بەجێگەیاند و سەرپەرشتى منداڵەکانى ئەسلەمى دەکرد. 



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)