تەميمى داريى(رەزاى خواى لێ بێت)

ناوى تەمیمی کوڕی ئەوسی کوڕی خاریجەیە،  ناسراوە بە تەمیمی داری.
تەمیمی دارى ناسرابوو بە پەرستشی زۆر و قورئان خوێندنى زۆر. 
ئەم هاوەڵە پێشتر مەسیحی بوو، راهیبێک بوو لە فەلەستین،  بەلآم لە ساڵی نۆیەمى کۆچیدا هاتە مەدینەو لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) موسڵمان بوو،  لەوێیش مایەوەو لەگەڵ پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بەشدارى غەزا بوو. 
تەمیمی دارى یەکێک بوو لەو کەسانەى لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) قورئانیان کۆکردەوە،  هەروەها هەژدە فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە. 
تەمیمی کوڕی ئەوس شەونوێژی زۆر بوو، شەوێک شەونوێژی دەکرد تا بەیانى یەک ئایەتى دووبارە دەکردەوە. 
جارێک تەمیمی دارى ئامۆژگاریی پیاوێکی کرد و پێى وت: ئەگەر من باوەڕدارێکی بەهێز بم و تۆیش باوەڕدارێکی لاواز بیت، بەهێزی من بدەیت بەسەر لاوازى خۆتدا و بتەوێت وەک من بکەیت، ناتوانیت و پەکت دەکەوێت، یان تۆ باوەڕدارێکی بەهێز بیت و من باوەردارێکی لاواز بم، کاتێک بەهێزی تۆ دەدەم بەسەر لاوازى خۆمدا، بەرگەى ناگرم و دەکەوم، بۆیە لە تواناى خۆتەوە بنەوە ئایینداریەکەت و لە ئایینداریتەوە بۆ دەروونت لێنەوە، هەتا سەرقاڵی پەرستشێک بیت کە بەرگەى بگریت. 
تەمیم لە مەدینە مایەوەو پاش ئەوەى عوثمانى کوڕی عەففان شەهید کرا، ئیتر تەمیم گەڕایەوە بۆ شام،  هەر لەوێیش کۆچی دوایی کرد و لە خاکى فەلەستین ئەسپەردە کرا. 
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)