جابانى كوردى (رەزاى خواى لێ بێت)

جابان هاوەڵێکی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو و کورد بوو، هەروەک ئیبن ئەثير لە باسی مەیموونى کوریدا هێناویەتى (مەیموونى کوردى لە باوکیەوە-فەرموودەى گێڕاوەتەوە- کە دەوترێت ناوى باوکى جابان بووە). 
ئەبووخالید دەڵێت: لە مەیموونى کوڕی جابانى صەردیم بیست لە باوکیەوە دەیگێڕایەوە زیاد لە جارێک و دوو جار تا دەگەیشتە دە جار لە پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) بیستووە دەیفەرموو (من تزوج امرأة و هو ينوي ألا يعطيها الصداق لقي الله و هو زان)،  (هەرکەس ئافرەتێک مارە بکات و نیازى ئەوەى هەبێت مارەییەکەى پێ نەدات ئەوە کە دەگاتەوە بە خوا وەک زیناکار دەگاتەوە بە خوا).
ئەم فەرموودە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەى جابان ماوەیەکى زۆر لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) بووە، چونکە دەڵێت دە جار ئەو فەرموودەى لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بیستووە، بە دڵنیاییشەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەیەک کاتدا دەجار ئەو فەرموودەى دووبارە نەکردوەتەوە، بەڵکو ئەگەر لە یەک کاتدا زۆریش دووبارەى کردبێتەوە سێ جار بووە وەک ئەوەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەندێ فەرمایشتى سێ جار دووبارە کردوەتەوە.
ئەبی خەلدە دەڵێت: مەیموونى کوردى لاى مالیکی کوڕی دینار بوو، مالیک پێی وت ئەوە چیە مامۆستاى فەرموودە لە باوکیەوە فەرموودەمان بۆ ناگێڕێتەوە، خۆ باوکى تۆ گەیشتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و فەرموودەى لە بارەوە گێڕاوەتەوە، مەیموونیش وتى باوکم فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) بۆ نەدەگێڕاینەوە لە ترسی ئەوەى نەبادا کەم و زیادى تێدا بکات، باوکم دەیوت بیستوومە لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (من كذب علي متعمدا فليتبوأ مقعده من النار)،  (هەرکەس بە ئەنقەست درۆیەکم بە دەمەوە بکات، با شوێنی خۆی لە دۆزەخ دیارى بکات).
لێرەوە دەردەکەوێت چوونى جابان بۆ خزمەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هێندە دیار بووە کە لە مەدینەدا دەنگی داوەتەوەو موسڵمانانێکی زۆریش ئاگادار بون بەوە.
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)