حەسسانى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)

ناوى حەسسانى کوڕی ثابتى کوڕی مونذیرە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەکان شاعیری ناسراو و رێزدارى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو. 
لەپێش هاتنى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، حەسسان شاعیری ناو مەدینە بوو و لاى خەڵکی مەدینە زۆر ناسراو بوو، دواتریش کە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هات و حەسسان باوەڕی پێ هێنا، بوو بە شاعیری پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم). 
کاتێک پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) کۆچی کرد بۆ مەدینە، تەمەنى حەسسان نزیکەى شەست ساڵ بوو. 
ئیبنولکەلبی دەڵێت: حەسسان کەسێکی دلێر و نەبەرد بوو، بەلآم حاڵێکی تووش بوو ئیتر بەو هۆیەوە ترسێکی تێدا پەیدا بوو. 
بەرائی کوڕی عازب دەڵێت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)بە حەسسانى کوڕی ثابتی فەرموو: هێرش بکەرە سەر بێباوەڕان-بە شیعر- چونکە جبریل لەگەڵتدایە. 
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە مزگەوتى مەدینەدا مینبەرێکی دانابوو بۆ حەسسان و حەسسان لەسەری دەوەستا و بە شیعر بەرگری لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەکرد، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (خواى گەورە بە روحولقودوس پاڵپشتى حەسسان دەکات تا کاتێک بەردەوام بێت لە بەرگرى کردن لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)). 
جارێک حەسسان مۆڵەتى لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خواست تا بە شیعر هێرش بکاتە سەر بێباوەڕان، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ئەی چی دەکەیت بە رەچەڵەکی من)، ئەویش وتى: چۆن موو لە هەویر دەردەکەیت، ئاوا جیات دەکەمەوە (مەبەستى ئەوە بوو رەچەڵەکت دەپارێزم). 
حەسسان یەکێک بوو لەو کەسانەى لە مەسەلەى ئیفکدا تێکەوت، مەسەلەى ئیفکیش ئەو بوختانە بوو کە کرا بۆ دایکی باوەڕداران عائیشە، گوایە تووشی زینا بووە، ئەوەبوو سێ هاوەڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بە هەڵە کەوتنە ژێر کاریگەرى دوورووان، دواتر کە ئایەت لەو بارەوە دابەزى، حەسسان تەوبەى کرد و بە بەرگریکردن قەرەبووى ئەو هەڵەی کردەوە.
کاتێک پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وەفاتى کرد، حەسسان زۆر دڵتەنگ بوو و بە شیعر پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) دەلاواندەوە. 
حەسسان پاش تەمەنێک بینایی لەدەست دا، دواجار لە تەمەنى سەد و بیست ساڵیدا کۆچی دوایی کرد،   بەم چەشنە نیوەی تەمەنى لە پێش ئیسلام و نیوەکەی ترى لەناو ئیسلامدا بەسەربرد.
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)