خوبەیبى کوڕی عەددى (رەزاى خواى لێ بێت)

ناوى خوبەیبى کوڕی عەددى کوڕی مالیکى کوڕی عامیرە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەکان، یەکێکە لە بەشداربوانی غەزاى بەدر. 
پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دە کەسی لە هاوەلآنى بە سریەیەک نارد، عاصیمی کوڕی ثابتی ئەنصاریشى کرد بە ئەمیریان، کە گەیشتنە ناوچەیەکى نێوان عوسفان و مەککە، دەستەی بەنوولیحیان بە نزیکەى دووسەد کەسەوە هاتن و کەوتنە شوێنیان و گەمارۆیان دان و وتیان: خۆتان بدەن بە دەستەوە لە پەنادا دەبن و کەستان ناکوژین، هەشت کەسیان خۆیان نەدا بە دەستەوە، ئەوەبوو عاصم و حەوت کەسی تریان شەهید بوون، سێ کەسەکەى تر کە مابوونەوە خۆیان دا بە دەستەوەو داوای پەنایان کرد، یەکێک لەو سێ کەسە خوبەیب بوو، کاتێک گەیشتنە لاى بەنولیحیان، خێرا ئەوانیان بەستنەوە، یەکێک لە سیانەکەیان کوشت و خوبەیب و ئەو کەسەکەی تریشیان فرۆشتن بە خەڵکی مەککە، خوبەیبیان لە شوێنێک بەند کردبوو تا ئەو کاتەى بیکوژن. 
 کاتێک ویستیان بیکوژن، خوبەیب وتى: دەرفەتم بدەن تا دوو رکات نوێژ بکەم، ئەوانیش مۆڵەتیان دا، خوبەیب دوو رکات نوێژی کرد، دواتر کە تەواو بوو، وتى: ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە وابزانن لە ترسا نوێژەکەم درێژ دەکەمەوە، زۆر نوێژەکەم درێژە پێدەدا.  
ئینجا بەستیانەوە بە دارخورمایەکەوە بۆ ئەوەی تیربارانى بکەن، ئەویش بەرچاوى قوڕەیشییەکانەوە وتى:
هــــەمـوان لە دەورم تینیــــان گرتــووە
هۆز و دەستەکـان پـــەنگیـان خواردووە
ژن و منــــداڵیــان خـــڕ بــوون لەو لاوە
منیــش هەڵــواســراو بە دار خــورمــاوە
نـــاڵـــەى بێکەســی و ئاهــى هەر ژانــێ
بــۆ ئـــەم کوشتنـــەم خودا دەیــزانـــێ
پەروەردگارم! صەبرێکـــم هـەبێ
بــــۆ مەرگێ کـــە وان لـــە منیان دەوێ
ئـــــەمــــەش لەپێنــاو پــەروەردگــارێ
بۆ جەستەى لەت بووم گەر ویستى هەبێ
خــــۆی دەیپارێــــزێ و رێــزی لێ دەنێ 
پاشان وتى:
هیچ باکم نیە وەک موسڵمانێ کاتێ دەکوژرێم
لەبەرخـودایە، بەهەر جـۆرێ بێ، با لەنـاو ببرێـم 
پاشان وتى: خوایە وا ئێمە پەیامى پێغەمبەرەکەتمان گەیاند، دەى تۆیش هەواڵی ئێمە بە پێغەمبەرەکەت بگەیەنە. 
لەو کاتەى تیریان بۆ دەهاویشت، پێیان دەوت: حەزت ئەکرد ئێستا موحەممەد لە شوێنی تۆدا بێت؟ ئەویش دەیوت: نە سوێند بە خواى گەورە، حەز ناکەم لە بری ئەم لەناوچوونەى من، دڕکێکیش بچێت بە پێیدا، ئەوانیش پێدەکەنین. 
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح


بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)