ئەسمائی کچی عەبدوڵا (رضی الله عنها)

ناوى ئەسمائی ئەسمائی کچی عەبدوڵاى کوڕی عوثمانى تەیمیە، باوکى بە ئەبووبەکری صدیق ناسراوەو موژدەپێدراوى بەهەشت و یەکەم خەلیفەى موسڵمانانە، خوشکی عائیشەی هاوسەری پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)، ئەم ئافرەتە زۆر زوو لە مەککە موسڵمان بوو، دەوترێت هەژدەهەم کەس بووە موسڵمان بووە، هاوسەری زوبەیری کوڕی عەووام بوو. 
ئەسما نزیکەی سیانزە ساڵ لە عائیشە گەورەتر بوو. 
ئەسما لەگەڵ ئەم ژنەى کۆچی کرد بۆ مەدینەو لەوێ چەند منداڵێکی بوو. 
کاتێک پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ ئەبووبەکردا ویستیان کۆچ بکەن،  ئەسمائى کچی ئەبووبەکر، پشتێنەکەى کرد بە دوو بەشەوە بۆ بەستنەوەى توێشووەکانیان،  لەبەرئەمە ناونرا بە خاوەن دووپشتێنەکە. 
ئەسمائى کچی ئەبووبەکر دەڵێت: سکم هەبوو، کە گەیشتمە مەدینەو لە قوبائدا دابەزیم، لەوێ منداڵەکەم بوو، دواتر منداڵەکەم بردە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و خستمە کۆشی، ئەویش داواى خورمایەکى کرد و خورماکەى مژی و دواتر خستیە دەمى منداڵەکەوە، ئیتر یەکەم شت چوویە ناو سکی منداڵەکەمەوە، لیکی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، دواتر خورماکەى هێنا بە دەم و لێوی منداڵەکەدا،  جا موسڵمانان بە بیستنى هەواڵی لەدایکبوونى عەبدوڵا تەکبیریان دەکرد، چونکە جوولەکەکان دەیانوت جادوویان لێکردون تا موسڵمانان منداڵی کوڕیان نەبێت، کەچی بەوە خواى گەورە جوولەکەکانى بەدرۆ خستەوە. 
ئەسماء دەڵێت: دایکم هات بۆ لام و هێشتا بێباوەڕ بوو، منیش وتم: ئەی پێغەبمەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دایکم هاتووە بۆ لام و داواى یارمەتیم لێدەکات ئایا لەگەڵی باش بم و یارمەتى بدەم؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى بەڵێ. 
ئەسمائی کچی ئەبووبەکر لە سەردەمى خیلافەتى راشیدیندا هادەم بە زوبەیری مێردى بەشدارى جەنگى یەرمووکى کرد. 
ئەسماء دواى خیلافەتى راشیدینیش ژیا و سەردەمى دەسەلآتى عەبدوڵاى کوڕی بینی و بە چاوى خۆی کوژرانى کوڕەکەشی بینی،  پاش ماوەیەکى زۆر کەم لە کوژرانى عەبدوڵاى کوڕی، ئەسمائیش وەفاتى کرد، دەوترێت بیست رۆژ دواى مەرگى عەبدوڵاى کوڕی مردووە.  
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)