بەرائى كوڕى مەعروور (رەزاى خواى لێ بێت)

ناوى بەرائی کوڕی مەعرورى کوڕی صەخرە،  لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەکان. 
دایکی ناوى ریبابی کچی نعمانە،  یان دەوترێ دایکی ناوى سەلاف بووە و پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) چەند جار سەردانى کردووە. 
بەڕاء یەکێکە لە بەشداربوانى بەیعەتى یەکەمى عەقەبە، دەشوترێت  لەو بەیعەتەدا یەکەم کەس بەیعەتى دا بەرائی کوڕی مەعروور بوو، یەکەم کەسیش بوو رووى کردە قیبلە، یەکەم کەسیش بوو سەبارەت بە سێ یەکى سامانەکەى وەسیەتى کرد. 
هەروەها بەڕائی کوڕی مەعروور یەکێکە لە دوانزە نەقیبەکەى پشتیوانان. 
بەرائی کوڕی مەعروور پێش مردنى وەسیەتى کردبوو رووەو کەعبە ئەسپەردە بکرێت، بۆیە بەوجۆرە ئەسپەردەیان کرد،  ئەم وەسیەتەیشی لای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) کردبوو و پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم)بە وەسیەتەکەى رازى بووبوو. 
هەروەها لە پێش مردنیدا وەسیەتی کرد سێ یەکى سامانى بدرێتە دەست پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا چی پێ باش بوو واى لێ بکات. 
کاتێک پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هاتە مەدینە، نوێژی مردووى لەسەر گۆڕەکەى بەرائی کوڕی مالیک ئەنجام دا،  ئەمەش یەکەم نوێژی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو لەسەر گۆڕی موسڵمانێک. 
ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح



بابەتی پەیوەندار

صوهەیبی رۆمی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەلمانى فارسی (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعیدى کوڕی عاص(رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی موعاذ(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووسەعیدی خودری (رەزاى خواى لێ بێت)

سەعدى کوڕی عوبادە(رەزاى خواى لێ بێت)

ئەبووطەلحەى ئەنصارى (رەزاى خواى لێ بێت)

زەینەبی کچی جەحش (رضي الله عنها)

زەیدی کوڕی حارثه(رەزاى خواى لێ بێت)

زەیدى کوڕی ثابت (رەزاى خواى لێ بێت)